ژنێک لە کامێران لەلایەن هاوژینی پێشوویەوە کوژرا

ژنێکی لاو بە ناوی ڕزوان نەدیمی، خەڵکی گوندی "زێویە"ی سەر بە شاری کامێران لەلایەن هاوژینە پێشووەکەیەوە کوژراوە.

١١ ڕێبەندان ٢٧٢٢، ١٥:٣٣


هەنگاو: سێشەممە، ١١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢

ژنێکی لاو بە ناوی ڕزوان نەدیمی، خەڵکی گوندی "زێویە"ی سەر بە شاری کامێران لەلایەن هاوژینە پێشووەکەیەوە کوژراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی سێشەممە، ١١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ (٣١ی جەنیوەری ٢٠٢٣)، ژنێکی لاو بە ناوی ڕزوان نەدیمی، تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵکی گوندی "زێویە"ی سەر بە شاری کامێران، لەلایەن هاوژینی پێشوویەوە بە ناوی عادڵ فەرەجوڵڵاهی، کوژرا.


بە وتەی سەرچاوەکانی هەنگاو لە کامێران، ئەو ژنە لاوە دایکی دوو منداڵی کەم تەمەنە و سێ ساڵ پێشتر لەو مێردەی جیا بووەتەوە، ئەمڕۆ بە چەکی دەمانچە لەلایەن مێردی پێشوویەوە کوژراوە.


شایانی باسە کە عادڵ فەرەجوڵڵاهی پاش ئەوە تاوانە خۆی شاردووەتەوە و تاکوو ئێستا هێزە حکوومەتییەکان ناوبراویان دەستبەسەر نەکردووە.


بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ئەم حەفتەیەدا ٣ ژن لە شارەکانی کرماشان، کامێران و سنە بە دەستی کەسانی نزیکی خۆیان کوژراون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە