کەژاڵ وەتەنپوور، چالاکی بواری مافەکانی ژنان و منداڵان بەمەبەستی جێبەکردنی سزای بەندکردنەکەی بۆ ئیدارەی جێبەجێکردنی سزاکانی ئیلام بانگکرا

کەژاڵ وەتەنپوور، دەرچووی کارناسی باڵای ماف و چالاکی بواری مافەکانی ژنان و منداڵان، کە لە ڕەوتی بەرخۆدانی جەماوەریی ئیلام دەستبەسەرکرابوو و

٥ ڕێبەندان ٢٧٢٢، ١٥:٢٤


هەنگاو: چوارشەممە ٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢

کەژاڵ وەتەنپوور، دەرچووی کارناسی باڵای ماف و چالاکی بواری مافەکانی ژنان و منداڵان، کە لە ڕەوتی بەرخۆدانی جەماوەریی ئیلام دەستبەسەرکرابوو و سزای بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو، بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی، لەلایەن ئیدارەی جێبەجێکردنی سزاکانی دادگای ئیلام بانگ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کەژاڵ وەتەنپوور، چالاکی بواری مافی ژنان و منداڵان و خەڵکی گیەڵان سەر بە پارێزگای کرماشان، کە لە ڕەوتی بەرخۆدانی جەماوەری ئیلام لە ڕێکەوتی ٣٠ی خەرمانانی ٢٧٢٢ بەشێوەیەکی توندوتیژانە لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەرکرابوو، بەهۆی دۆسیە سازی لە دوو دادگای تاوانەکان و شۆڕش، سزای ٢ ساڵ و شەش مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.


دادگای تاوانەکان و شۆڕشی ئیلام ناوبراوی تۆمەتبارکردووە بە تێکدانی نەزم و ئاسایشی گشتی، چالاکی و پڕوپاگەندە لە دژی نیزام، کۆبوونەوە و ئاژاوەگێڕی لە دژی ئەمنییەتی ناوخۆیی و دەرەکی و هاوکاری لەگەڵ تۆڕە دژبەرەکان، کە سەرجەم سزای ٢ ساڵ و شەش مانگ بەندکردنی بەسەر ئەم چالاکە ژنەدا سەپاندووە کە لە دادگای پێداچوونەوە بە یەک پلە کەم کردنەوە، سزای ناوبراویان بۆ یەک ساڵ بەندکردن و شەش مانگ بەندکرانی هەڵسەپێندراو، دوو ساڵ قەدەغەی چوونە دەرەوە لە وڵات، پووچەڵکردنەوەی پاسپۆرت و دانیشتن لەگەڵ ڕاوێژکاری یاسایی خۆڕای بۆ ماوە ١١٠٠ کاتژمێر لە یەکێک لە فەرمانگە حکوومەتییەکانی پارێزگای ئیلام گۆڕیوە.


کەژاڵ وەتەنپوور لە ڕێکەوتی ٣٠ی خەرمانان لە بەردەم کتێبخانەی پارکی "کودک" لە شاری ئیلام، لە کاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵ لەلایەن چەند کەسێک لە هێزە حکوومەتییەکان"لباس شخصی" بەشێوەیەکی دڕندانە و توندوتیژانە دەستبەسەرکرا و بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی ئیلام گواسترابووەوە. لە ماوەی ڕۆژانی دەستەبسەریدا ناوبراو لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پارێزگای ئیلام ئەشکەنجەی ڕۆحی و جەستەیی بەمەبەستی وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ کراوە و لە کۆتایدا بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام گواسترابووەوە.


بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کەژاڵ وەتەنپوور لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا لە مافی دیدار لەگەڵ بنەماڵە و هەروەها مافی هەبوونی پارێزەر لە ڕەوتی دۆسییەی دادگای شۆڕشدا بێبەری بووە.


ناوبراو دەرچووی بەشی کارناسی باڵای مافە نێونەتەوەییەکانە کە لە م چەند ساڵەی دواییدا لە بەمەبەستی یارمەتیدانی ژنانی زیانلێکەوتوو و منداڵان بە خۆڕایی پەرژاوەتەوە سەر کاری ڕاوێژکاری و هەروەها چەندین بابەتی لە بڵاوکراوە لۆکاڵەکان لە ڕاستای بەخشینی زانیاری و ئاگا سازی یاسایی سەبارەت بە مافەکانی ژنان نووسیوە.


هەنگاو جەختدەکاتەوە، کە ڕەوتی لێپرسینەوە و دادگایی کەژاڵ وەتەنپوور تەنانەت لە چوارچێوەی یاساکانی کۆماری ئیسلامیدا بە هیچ شێوەیەک دادپەروەرانە نەبووە و لە مافی دەست ڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەریبووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە