ئەهوورا کەرەمی، خەڵکی کرماشان و دانیشتووی تاران سزای پێنج ساڵ و ٨ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا

ئەهوورا کەرەمی، خەڵکی کرماشان، دوای دوو مانگ دەستبەسەرکرانی، لەلایەن دادگای شۆڕشی تاران سزای پێنج ساڵ و ٨ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

٢٤ بەفرانبار ٢٧٢٢، ١٩:٣٦


هەنگاو: شەممە ٢٤ی بەفرانباری ٢٧٢٢

ئەهوورا کەرەمی، خەڵکی کرماشان، دوای دوو مانگ دەستبەسەرکرانی، لەلایەن دادگای شۆڕشی تاران سزای پێنج ساڵ و ٨ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەهوورا کەرەمی لە ڕۆ ژانی ڕابردوودا لەلایەن لقی ٢٦ی دادگای شۆڕشی تاران بە سەرۆکایەتی دادوەر "ئیمان ئەفشاری" سزای ٥ ساڵ و ٨ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

ئەهوورا کەرەمی، ڕۆژی دووشەممە ٩ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ (٣١ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢)، لە ڕەوتی بەرخۆدانی جەماوەریی شاری تاران، لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە ڕفێندرابوو.

ئەم هاووڵاتییە دوای دوو مانگ و سێ ڕۆژ لێپرسینەوە و دەستبەسەرکران، دواجار ڕۆژی دووشەممەی ١٢ی بەفرانبار، بە دانانی بارمتە و بە شێوەیەکی مەرجدار ئازادکرا.

شیاوی ئاماژە پێدانە کە ئەهوورا کەرەمی، لە ڕۆژانی دەستبەسەربوونیدا، لە مافی دەست ڕاگەیشتن بە پارێزەر و هەروەها دیدار لەگەڵ بنەماڵەکەی بێ بەری بووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە