ژمارەی دەستبەسەرکراوانی دێلۆڕان گەیشتە ۶ کەس
دوو هاووڵاتیی دیکەی لە شاری دێلۆڕان بە ناوەکانی حوسێن باپیروەند و سەعید پوورماسبی خەڵکی ئاودانان ڕفێندراون و ژمارەی ڕفێندراو
هەنگاو: شەممە، ٢٩ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢
دوو هاووڵاتیی دیکەی لە شاری دێلۆڕان بە ناوەکانی حوسێن باپیروەند و سەعید پوورماسبی خەڵکی ئاودانان ڕفێندراون و ژمارەی ڕفێندراوانی ئەو شارە گەیشتە ۶ کەس.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی هەینی، ٢٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ (١٧ی فێبریوەری ٢٠٢٣)، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری ئاودانان بە ناوی سەعید پوورماسبی و تەمەن ٣٤ ساڵ، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە شاری دێلۆڕان ڕفێندراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
هەروەها ڕۆژی سێشەممە، ٢۵ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ (١٤ی فێبریوەری ٢٠٢٣)، هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی شاری دێلۆڕان بە ناوی حوسێن باپیروەند لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە ڕفێندراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
هەنگاو پێشتر هەواڵی ڕفاندنی چوار هاووڵاتیی خەڵکی شاری دێلۆڕان بە فەشارد ئایینی، سەعدوڵڵا ئایینی و هەروەها عەزیم یادگار و هاوژینەکەی بە ناوی سەفوورا مەلەکی هەر لەو ڕۆژەدا، بڵاو کردەوە.
تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری ڕفاندن، چارەنووس، بارودۆخ و شوێنی ڕاگیرانی ئەو شەش هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکانیشیان هیچ ئاکامێکی نەبووە.