ڕفاندنی چوار هاووڵاتیی خەڵکی دێهلۆڕان لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

چوار هاووڵاتیی خەڵکی شاری دێهلۆڕان بە ناوەکانی فەرشاد ئایینی، سەعدوڵڵا ئایینی، عەزیم یادگار و سەفوورا مەلەکی، هاوژینی ناوبراو، پاش ڕاپەڕین

٢٨ ڕێبەندان ٢٧٢٢، ١٩:٣٤


هەنگاو: هەینی، ٢٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢

چوار هاووڵاتیی خەڵکی شاری دێهلۆڕان بە ناوەکانی فەرشاد ئایینی، سەعدوڵڵا ئایینی، عەزیم یادگار و سەفوورا مەلەکی، هاوژینی ناوبراو، پاش ڕاپەڕین و ناڕەزایەتیی جەماوەریی ڕۆژانی ڕابردووەی ئەو شارە، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە ڕفێندراون.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ شەوی سێشەممە، ٢٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ (١٤ی فێبریوەری ٢٠٢٣)، چوار هاووڵاتیی خەڵکی شاری دێهلۆڕان لە پارێزگای ئیلام بە ناوەکانی فەرشاد ئایینی، سەعدوڵڵا ئایینی، عەزیم دیاگار تەمەن ٤٣ ساڵ و هەرەوەها سەفوورا مەلەکی تەمەن ٣٧ ساڵ هاوژینی ناوبراو، لەلایەن هێزە جێگیرکراوەکانی حکوومەت لەو شارە ڕفێندراون.


فەرشاد ئایینی، تەمەن ٢٩ ساڵ تاکوو پێش ئەوەی کە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە بڕفێندرێت، شۆفێری ئەمبوڵانسی نەخۆشخانەی شاری دێهلۆڕان بووە.


ئەو چوار هاووڵاتییە چەند کاتژمێر پاش ڕاپەڕین و ناڕەزایەتیی جەماوەریی خەڵکی ئەو شارە لە شەوی سێشەممە، ٢٥ی ڕێبەندان لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە ڕفێندراون.


تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، ئەو تۆمەتانەی کە لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانەوە دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییانە ناڕوونە و هەروەها هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر بارودۆخ و شوێنی ڕاگیرانیان لە بەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە