گوشار بۆ سەر مامۆستایانی ئایینی کورد درێژەی هەیە؛ دەستبەسەرکردن و لێپرسینەوە لە دوو مامۆستای ئایینیی پیرانشار

مامۆستایەکی ئایینیی خەڵکی شاری پیرانشار بە ناوی جەعفەر پەروینی، مامۆستای قوتابخانەی زانستە ئایینییەکانی سەلاحەدین ئەیووبی

٢ ڕەشەمە ٢٧٢٢، ١٢:٥٦


هەنگاو: سێشەممە، ٢ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢

مامۆستایەکی ئایینیی خەڵکی شاری پیرانشار بە ناوی جەعفەر پەروینی، مامۆستای قوتابخانەی زانستە ئایینییەکانی سەلاحەدین ئەیووبی، پاش ئەوەی کە لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعات لەو شارە بانگ کراوە و دەستبەسەر. هەروەها مامۆستایەکی دیکەی خەڵکی ئەو شارە بە ناوی عەلی ڕەحیمی، لەلایەن ئەو ناوەندە حکوومەتییەوە بانگ کراوە و لێپرسینەوە و لێکۆڵینەوەی لێ کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی دووشەممە، ١ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢ (٢٠ی فێبریوەری ٢٧٢٢)، دوو مامۆستای ئایینیی خەڵکی شاری پیرانشار بە ناوەکانی جەعفەر پەروینی و عەلی ڕەحیمی، لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعاتی حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری پیرانشار بانگ کراون.


پاش سەردانی ئەو دوو مامۆستا ئایینییە کوردە بۆ ئەو ناوەندە حکوومەتییە، مامۆستا عەلی ڕەحیمی، پێشنوێژی هەینی و مزگەوتی "کۆنەخانێ"ی پیرانشار دوای لێپرسینەوە و لێکۆڵینەوە، ئازاد کراوە. هەروەها مامۆستا جەعفەر پەروینی، یەکێک لە مامۆستایانی قوتابخانەی زانستە ئایینییەکانی سەلاحەدین ئەیووبیی پیرانشار پاش بانگکردنی بۆ ئەو ناوەندە حکوومەتییە، دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.


دوای بانگکردن و دەستبەسەرکردنی مامۆستا جەعفەر لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر بارودۆخ و شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییە.


شایانی باسە کە ئەو دوو مامۆستایە پێشتر پاڵپشتییان لە مافی هاووڵاتییانی کوردستان و ئیدانەی سەرکوتی دڕندانەی خەڵک لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە کردووە، بۆیە بەو هۆکارەوە بانگ کراون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە