ئاناهیتا ڕەمەزانیان، چالاکی مەدەنیی خەڵکی یاسووج سزای بەندکران و لێدانی قامچی بەسەردا سەپێندرا

ئاناهیتا ڕەمەزانیان، ئەو کچەی کە دوای دەربڕینی ناڕەزایەتی لە گۆڕەپانی سەرەکی شاری یاسووج دەستبەسەرکرابوو و دواتر بە دانانی بارمتە ئازادکرابوو، لە

٦ ڕەشەمە ٢٧٢٢، ١٠:٤٤


هەنگاو؛ شەممە ٦ی ڕەشەممەی ٢٧٢٢

ئاناهیتا ڕەمەزانیان، ئەو کچەی کە دوای دەربڕینی ناڕەزایەتی لە گۆڕەپانی سەرەکی شاری یاسووج دەستبەسەرکرابوو و دواتر بە دانانی بارمتە ئازادکرابوو، لە ئێستادا چاوەڕوانی بڕیاری جێبەجێکردنی سزاکەیەتی.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەم دواییانەدا سزای ٧ مانگ بەندکران و ٤٠ جار لێدانی قامچی بەسەر ئاناهیتا ڕەمەزانیان لەلایەن لقی ٢ی دادگای تاوانەکانی یاسووجەوە بە تۆمەتی "تێکدانی نەزم و ئاسایشی گشتی" لە ڕێگای هاندانی خەڵک بۆ کۆبوونەوە سەپێندراوە.

ئاناهیتا ڕەمەزانیان ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ (٢ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣)، لە کاتی دەربڕینی تاکەکەسیی خۆی، لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکرا. ناوبراو دوای تێپەڕاندنی ٢٥ ڕۆژ لە دەستبەسەرگەی ناوەندە حکوومەتییەکان لە کۆتایدا بە دانانی بارمتە هەتا کۆتایی قۆناغەکانی دادگایی ئازادکرا.


شیاوی ئاماژە پێدانە کە ئاناهیتا ڕەمەزانیان پێشتریش بە هۆکاری بەشداری لە خۆپیشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ٢٧١٩ سزای یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە