برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود

دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی کاوان خەڵکی پاوە و سەیوان خەڵکی مەریوان لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.

١٥ ڕێبەندان ٢٧٢٢، ٠٩:٤٥


هەنگاو؛ شەممە ١٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢

دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی کاوان خەڵکی پاوە و سەیوان خەڵکی مەریوان لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.


بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢) ٢٨ی جەنیوەری ٢٠٢٣ (، لە ئاکامی دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ژمارەیەک کۆڵبەر دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی کاوان خەڵکی گوندی شمشێڕ سەر بە شاری پاوە و سەیوان خەڵکی گوندێکی مەریوان بە سەختی بریندار بوون.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو کۆڵبەرە لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود کەوتوونەتە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران و لاقیان پێکراوە.


ئەم دوو کۆڵبەرە کە بە سەختی بریندار بوون، بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی بنکە تەندروستییەکانی شارەکانی پاوە و مەریوان کراون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە