برینداربوونی شەش کۆڵبەر لە ڕێگای پاوە

لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە نزیک گوندی شوانکارە سەر بە شارۆچکەی شاهۆ هەڵکەوتوو لە شاری ڕوانسەر، لانی کەم شەش کۆڵبەری خەڵکی سەلاسی باوەجانی کە بەر

٧ ڕەشەمە ٢٧٢٢، ١٠:١١


هەنگاو: یەکشەممە ٧ی ڕەشەممەی ٢٧٢٢

لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە نزیک گوندی شوانکارە سەر بە شارۆچکەی شاهۆ هەڵکەوتوو لە شاری ڕوانسەر، لانی کەم شەش کۆڵبەری خەڵکی سەلاسی باوەجانی کە بەرەو ناوچە سنوورییەکان دەڕۆیشتن، بەسەختی برینداربوون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێرە سەرەتاییەکانی بەرەبەیانی یەکشەممە ٧ی ڕەشەممەی ٢٧٢٢ (٢٦ی فێبریوەری ٢٠٢٣)، پێنج کۆڵبەری خەڵکی سەلاسی باوەجانی بەناوەکانی سەلاح ڕەحمانی، زەکەریا ئەحمەدی، مێرساد دەروێشی، زەکەریا محەممەدی و ماکوان ڕەحمانی لەگەڵ کۆڵبەرێکی دیکە کە هەتا ئێستا ناسنامەی بۆ هەنگاو ئاشکرا نەبووە لەنزیک گوندی شوانکارە تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوون و برینداربوون.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم شەش کۆڵبەرە بۆ نەخۆشخانەیەک لە شاری جوانڕۆ گواستراونەتەوە و دۆخی تەندروستی دوو کەسیان ناجێگیرە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە