برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران

کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی فەردین ڕۆستەم نژاد، بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەسەختی بریندرا بوو و بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواستراوەتەوە.

٨ ڕەشەمە ٢٧٢٢، ١٣:٠٨


هەنگاو: دووشەممە، ٨ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢

کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی فەردین ڕۆستەم نژاد، بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەسەختی بریندرا بوو و بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو: بەیانی ڕۆژی دووشەممە، ٨ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢ (٢٧ی فێبریوەری ٢٠٢٣) کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی فەردین ڕۆستەم نژاد و تەمەن ٢۵ ساڵ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە سنووری "کەلەبەر"ی شاری نەوسوود زگی پێکروە و بەسەختی بریندار بووە.

ئەو لاوە کۆڵبەرە خەڵکی گوندی "شمشێر"بووە و پاش برینداربوونی، بۆ نەخۆشخانەی "قودس" لە شاری پاوە گواستراوەتەوە و هەنووکەش لەژێر چاودێریی دەرمانی و پزیشکیدایە.


بە وتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، ئێستا باری تەندروستیی ئەو هاووڵاتییە ناجێگیرە.
 

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە