بەردەوامیی گوشارەکان لەسەر ئارام ئازاد، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە بە مەبەستی دانپێدانانی زۆرەملێ

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە بە ناوی ئارام ئازاد کە نزیک بە ٤٠ ڕۆژە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە ڕفێندراوە، لە دەستبەسەرگەی ئەو ناوەندە حکوومەتییەدا بە م

٩ ڕەشەمە ٢٧٢٢، ١١:٤٨


هەنگاو: سێشەممە، ٩ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە بە ناوی ئارام ئازاد کە نزیک بە ٤٠ ڕۆژە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە ڕفێندراوە، لە دەستبەسەرگەی ئەو ناوەندە حکوومەتییەدا بە مەبەستی دانپێدانانی زۆرەملێ بەردەوام لەژێر گوشاردایە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی یەکشەممە، ٧ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢ (٢٦ی فێبریوەری ٢٠٢٣) هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە بە ناوی ئارام ئازاد، لە کاتێکدا ماوەی نزیک بە ٤٠ ڕۆژە ڕفێندراوە و لە ناوەندی هەواڵگریی وەزارەتی ئیتلاعاتی حکوومەت لە شاری سنە ڕاگیراوە، بە مەبەستی ئەوەی کە پێی ئەوترێت "سیناریۆسازیی تاوان"، بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و پاشان بۆ شوێنەکەی خۆی گەڕێندراوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی چل ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی حکوومەت لە شاری سنە، بە مەبەستی دانپێدانانی زۆرەملێ لەژێر گوشاری بەردەوامی ئەو ناوەندە حکوومەتییەدایە.


بەگوێرەی زانیارییەکانی هەنگاو، ئارام ئازاد لە ماوەی دەستبەسەربوونیدا لە سەرجەم مافە سەرەتایییەکانی وەک دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری و بێبەش کراوە.


ئەو هاووڵاتییە کە هێشتا هۆکاری ڕفاندنی ڕوون نەکراوەتەوە، لە کۆتایییەکانی مانگی بەفرانباری ٢٧٢٢، لە شاری سنە و لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ڕفێندراوە و بۆ دەستبەسەرگەی ئەو ناوەندە حکوومەتییە گواستراوەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە