جێبەجێکردنی سزای سێدراەی سێ بەندکراو لە بەندیخانەی ئورمیە

سزای سێدارەی سێ بەندکراو بە ناوەکانی سەعدوڵڵا فەرخی جەرمی، وەحید بەیزایی و ئەمیر عەلی بایرەمی کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست سزای سێدارەیان ب

٢ ڕەشەمە ٢٧٢٢، ١١:٢٢


هەنگاو: سێشەممە، ٢ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢

سزای سێدارەی سێ بەندکراو بە ناوەکانی سەعدوڵڵا فەرخی جەرمی، وەحید بەیزایی و ئەمیر عەلی بایرەمی کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست سزای سێدارەیان بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی حکوومەت لە ئورمیە جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی سێشەممە، ٢ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢ (٢١ی فێبریوەری ٢٠٢٣)، سزای سێدارەی سێ بەندکراو بە ناوەکانی سەعدوڵڵا فەرخی جەزمی، وەحید بەیزایی و ئەمیر عەلی بایرەمی، بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست لە بەندیخانەی ناوەندیی حکوومەت لە ئورمی جێبەجێ کرا.


ئەو سێ بەندکراوە، چەند ساڵ پێش لە سێ دۆسیەی جیاوازدا بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست دەستبەسەر کراون و لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە.
شایانی باسە کە ئەو بەندکراوانە ڕۆژی یەکشەممە، ٣٠ی ڕێبەندان بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەیان، بۆ ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی حکوومەت لە ئورمیە گواستراوەتەوە.


تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو سێ بەندکراوە لە ڕاگەیاندنەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بەتایبەت میدیاکانی سەر بە دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی بڵاو نەکراوەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە