دوو برای خەڵکی سەردەشت دوای تێپەراندنی ماوەی ٢ ساڵ سزای بەندکرانیان ئازاد کران

هادی ئیسماعیل نەژاد و پێشەوا ئیسماعیل نەژاد، دوو برای خەڵکی سەردەشت دوای تێپەڕاندنی ماوە سزای ٢٤ مانگ بەندکران، لە بەندیخانەی نا

٧ ڕەشەمە ٢٧٢٢، ١٣:١٧


هەنگاو: یەکشەممە ٧ی ڕەشەممەی ٢٧٢٢

هادی ئیسماعیل نەژاد و پێشەوا ئیسماعیل نەژاد، دوو برای خەڵکی سەردەشت دوای تێپەڕاندنی ماوە سزای ٢٤ مانگ بەندکران، لە بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد ئازادکران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو برای خەڵکی سەردەشت بە ناوەکانی هادی ئیسماعیل نەژاد و پێشەوا ئیسماعیل نەژاد، کە پێشتر سزای ٢ ساڵ بەندکرانیان لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بەسەردا سەپێندرابوو، دوای تێپەڕاندنی ماوەی سزاکەیان، لە بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد ئازادکران.

ئەم دوو برایە بە تۆمەتی "کۆکردنەوە و پۆلێنبەندی زانیاری و خستنە بەردەستی کەسانی دیکە بە مەبەستی تێکدانی ئەمنییەتی وڵات" و "هاوکاری لەگەڵ دوژمن" هەر کامیان سزای ٣ ساڵ بەندکرانیان لەلایەن دادگای گشتی و شۆڕشی شاری سەردەشتەوە بەسەردا سەپێندرابوو. ئەم سزایە دواتر لە لقی ١٣ی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ئورمیە بۆ ٢ ساڵ بەندکران کەمکرایەوە.


شیاوی ئاماژەپێدانە کە ئەم هاووڵاتییانە دوای دەستبەسەرکرانیان بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگەکانی ئورمیە گواسترابوونەوە و لەم ناوەندەدا لە ژێر توندترین ئەشکەنجە و لێپرسینەوەدا بوون.


ئەم دوو برایە ڕۆژی چوارشەمە ٤ی بانەمەڕی ٢٧١٩ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سیاسیی سەردەشت دەستبەسەرکران و دواتر بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گواسترانەوە.


هادی ئیسماعیل نەژاد و پێشەوا ئیسماعیل نەژذ، دوای تێپەڕاندنی ٩ مانگ بەندکران لە بەندیخانەی ئورمیە بۆ بەندیخانەی مەهاباد گواسترانەوە.
ناوبراوان دوای تێپەڕاندنی ماوەی بەندکرانی سەپێندراو بەسەریاندا ئازاد کران.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە