دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی ڕێباز تەمامی، تەمەن ١٨ ساڵ و خەڵکی بۆکان

لاوێکی تەمەن ١٨ ساڵ بەناوی ڕێباز تەمامی، خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە ڕفێندراوە و چارەنووسی ناڕوونە.

٩ ڕەشەمە ٢٧٢٢، ١٠:٤٠


هەنگاو؛ سێشەممە ٩ی ڕەشەممەی ٢٧٢٢

لاوێکی تەمەن ١٨ ساڵ بەناوی ڕێباز تەمامی، خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە ڕفێندراوە و چارەنووسی ناڕوونە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ڕۆژانی ڕابردوودا، ڕێباز تەمامی، تەمەن ١٨ ساڵ و خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە ڕفێندراوە.

ئەم هاووڵاتییە لەدوای ڕفاندنی لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە لە بۆکان بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگە حکوومییەکان لە ئورمیە گواستراوەتەوە.

هەتا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵە و نزیکانی ڕێباز تەمامی بێ ئاکام ماوەتەوە و هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس، شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ ناوبراو لەبەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە