دەستبەسەرکران و ڕفاندنی ١٨٢ هاووڵاتیی کورد لە مانگی جەنیوەری ٢٠٢٣ دا

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی جەنیوەری ٢٠٢٣، لانی کەم دەستبەسەرکران و ڕفاندنی ١٨٢

١٣ ڕێبەندان ٢٧٢٢، ١١:٠٨


هەنگاو: پێنجشەممە ١٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی جەنیوەری ٢٠٢٣، لانی کەم دەستبەسەرکران و ڕفاندنی ١٨٢ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و مەدەنی لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانەوە کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە تۆمار کراوە. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ڕۆژانە بە شێوەیەکی نێونجی ٦ چالاکی کورد لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانەوە ڕفێندراون.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ١٦٩ هاووڵاتی بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هاوکاری حیزبە کوردستانییەکان، ١٠ هاووڵاتی بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی و ٣ هاووڵاتیشی بە هۆی چالاکی مەدەنی لەلایەن ئەو ناوەندانەوە دەستبەسەر یان ڕفێندراون.


مانگی ڕابردوو لانی کەم ١٢ ژن، ١٤ منداڵ و مێرمنداڵی ژێر ١٨ ساڵ، هەروەها ٩ خوێندکاری زانکۆ و ٦ مامۆستای قوتابخانە و مامۆستای زانکۆی لە کوردستان لەلایەن هێزە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ڕفێندراون.


زیاترین ژمارەی دەستبەسەر کرانەکان کە ١٤٦ حاڵەت بووە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بووە. هەروەها زۆربەی دەستبەسەرکراوەکان کە ١٠٥ حاڵەت بووە لە ماڵەکانی خۆیان دەستبەسەر کراون.


جێگای باسە کە لەم ١٨٢ حاڵەتە ١١ حاڵەتی دوای بانگ کران بۆ لقی جێبەجێکرانی سزاکانی دادگای شارەکانی خۆیان دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی ئەو سزایەی کە بە سەریاندا سەپاوە دەستبەسەر کراون.


جیاکردنەوە بە پێی تۆمەتەکان
چالاکی سیاسی: ١٦٩ حاڵەت کە دەکاتە ٩٢.٨٪ی کۆی حاڵەتەکان.
چالاکانی مەزهەبی: ١٠ حاڵەت کە دەکاتە ٥.٥٪ی کۆی حاڵەتەکان.
چالاکانی مەدەنی: ٣ حاڵەت کە دەکاتە ١.٧٪ی کۆی حاڵەتەکان.


جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای کرماشان: ٤٤ حاڵەت
پارێزگای ئورمیە: ٥٧ حاڵەت
پارێزگای سنە: ٦٨ حاڵەت
پارێزگای ئیلام: ٦ حاڵەت
شوێنەکانی دیکەی ئێران: ٧ حاڵەت


ئەو ناوەندەی کە هاووڵاتییانی دەستبەسەر کردووە
ئیتلاعاتی سوپا: ٢٥ حاڵەت
ئیدارەی ئیتلاعات: ١٤٦ حاڵەت
جێبەجێکردنی سزاکان: ١١ حاڵەت


شوێنی دەستبەسەر کران
شەقام: ٣٦ حاڵەت
ماڵەوە: ١٠٥ حاڵەت
دادگا: ١٦ حاڵەت
جادەی نێوان شارەکان: ١٣حاڵەت
شوێنی کار: ١٠ حاڵەت
ئیدارەی ئیتلاعات: ٥ حاڵەت
نەخۆشخانە: ١ حاڵەت
فەرمانگەی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل: ١ حاڵەت
مزگەوت: ١ حاڵەت
فڕۆکەخانە: ١ حاڵەت
زانکۆ: ٣ حاڵەت
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە