دەستبەسەرکردنی بنیامین ڕەحیمپوور، خەڵکی سنە بۆ جێبەجێکردنی سزای بەندکردنەکەی

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە بە ناوی بنیامین ڕەحیمپوور، بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای ۶ مانگ بەندکرانەکەی، لەلایەن بەشی جێبەجێکردنی سزاکانی دادگای حکوو

١٦ ڕێبەندان ٢٧٢٢، ١١:٠٢


هەنگاو: یەکشەممە، ١٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە بە ناوی بنیامین ڕەحیمپوور، بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای ۶ مانگ بەندکرانەکەی، لەلایەن بەشی جێبەجێکردنی سزاکانی دادگای حکوومەت لەو شارە، دوای بانگکران دەستبەسەر کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مروڤی هەنگاو؛ ڕۆژی شەممە، ٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ (٢٨ی جەنیوەری ٢٠٢٣)، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە بە ناوی بنیامین ڕەحیمپوور، لەلایەن بەشی جێبەجێکردنی سزاکانی لقی ١ی دادگای حکوومەت لە شاری سنە، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکرانەکەی بانگکراوە و دەستبەسەر و پاشان بۆ بەندیخانەی ناوەندیی حکوومەت لەو شارە گواستراوەتەوە.


بنیامین ڕەحیمپوور، پێشتر لەلایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی لە شاری سنە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "سەعیدی"، سزای ١٨ مانگ بەندکردنی هەڵپەسێردراو و ۶ مانگ بەندکردنی بەسەریدا سەپاوە.


بەپێی زانیاریی سەرچاوەکانی هەنگاو، ئەو سزایە بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی" بەسەر ئەو هاووڵاتییەدا سەپاوە.


بنیامین ڕەحیمپوور، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە، خێزاندار و باوکی دوو منداڵی وردە. ناوبراو لە ماوەی دادگاییکردنەکەی لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری و بێبەش کراوە


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە