سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد لە سنە جێبەجێ کرا

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد و خەڵکی دێولان بە ناوی حەمید ڕەحیمی کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست ئەو سزایە بە سەردا سەپابوو، جێبەجێکرا.

٧ ڕەشەمە ٢٧٢٢، ١٠:٣٠


هەنگاو؛ یەکشەممە ٧ی ڕەشەممەی ٢٧٢٢

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد و خەڵکی دێولان بە ناوی حەمید ڕەحیمی کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست ئەو سزایە بە سەردا سەپابوو، جێبەجێکرا.


بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٧ی ڕەشەممەی ٢٧٢٢ ( ٢٦ی فێبریوەری ٢٠٢٣) سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی دێولان بە ناوی حەمید ڕەحیمی تەمەن ٣٤ ساڵ لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە جێبەجێکرا.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، ناوبراو چوار ساڵ پێش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دواتر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپا.

هەواڵی لەسێدارەدانی حەمید ڕەحیمی هەتا ئێستا لە میدیا حکوومەتییەکان و بەتایبەت میدیاکانی سەر بە دەزگای دادی ئێران ڕانەگەیەندراوە.

هەنگاو ڕۆژی هەینی لە ڕاپۆرتێکدا باسی لە گواستنەوەی حەمید ڕەحیمی بۆ ژووری تاکەکەسی و ئەگەری جێبەجێکرانی سزاکەی کردبوو و لەوبارەوە هوشداریی دابوو.

 


 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە