سەپاندنی سزای بەندکردن بەسەر قوباد یاری، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری بەهار

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی قوباد یاری، چالاکی مەدەنی و سەرۆکی ئەنجوومەنی گوندی "تاج‌ئاوا"ی سەر بە شاری بەهار لە پارێزگای هەمەدان، لەلا

٢٣ ڕێبەندان ٢٧٢٢، ١٣:٤٠

 

هەنگاو: یەکشەممە، ٢٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی قوباد یاری، چالاکی مەدەنی و سەرۆکی ئەنجوومەنی گوندی "تاج‌ئاوا"ی سەر بە شاری بەهار لە پارێزگای هەمەدان، لەلایەن دادگای تاوانەکان لەو شارە، سزای ٩١ ڕۆژ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ لقی ١٠١ی دادگای "تاوانەکان ـ ٢"ی شاری بەهار بە سەرۆکایەتیی "مورتەزا غوڵامی‌جەلال"، بە تۆمەتی"پڕوپاگەندە بە دژی نیزامی کۆماری ئیسلامی لە ڕاستای سیاسەتی گرووپە دژبەرە و جیاییخوازەکان"، سەرجەم سزای ٣ مانگ و ١ ڕۆژ بەندکردنی بەسەر قوباد یاری، هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەو شارەدا سەپاندووە کە ئەم ٩١ ڕۆژە، ماوەی دەستبەسەربوون و ماوەی سزا سەپێندراوەکەشی پاش بڕیاری دادگا دەگرێتەوە.

ئەو دادگایە، بڕیارێکی هەڵپسێردراوی (تعلیقی) یەک ساڵەی بەسەر ئەو هاووڵاتییەدا سەپاندووە و جۆری بڕیارەکەش بەو شێوەیە کە ناوبراو لەو یەک ساڵەدا کتێبە ئایدئۆلۆژییەکانی کۆماری ئیسلامی بخوێنێتەوە و دواتر دەبێت لەسەر ناوەڕۆکی ئەو کتێبانە کۆنفرانسێک بەڕێوە ببات کە جێی پەسەندی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری بەهار بێت.

قوباد یاری، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری بەهار لە پارێزگای هەمەدان، لە مانگی خەزەڵوەری ٢٧٢٢، لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراوە و پاش کۆتاییی لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوەکانی، بە دانانی بارمتە ئازاد کراوە.

شایانی باسە کە مۆبایلی تاکەکەسیی ناوبراو بۆ ماوەی ٨٢ ڕۆژ دەستی بەسەردا گیراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە