سەپاندنی سزای بەندکردن و لێدانی قامچی بەسەر دوو هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان

دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوەکانی حوسێن قسمەتی و دیار خورشیدی کە لە ڕەوتی ڕاپەڕین و بەخۆدانی جەماوەریی ئەو شارەدا دەستبەسەر کراون؛ لەلایەن دادگای تا

٢٣ ڕێبەندان ٢٧٢٢، ٠٩:٤٧

 

هەنگاو: یەکشەممە، ٢٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢

دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوەکانی حوسێن قسمەتی و دیار خورشیدی کە لە ڕەوتی ڕاپەڕین و بەخۆدانی جەماوەریی ئەو شارەدا دەستبەسەر کراون؛ لەلایەن دادگای تاوانەکان لە بۆکان سزای بەندکردن و لێدانی قامچییان بەسەردا سەپا.

بەپێی راپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکان لە شاری بۆکان، بە بیانووی بەشداری لە ڕاپەڕین و بەرخۆدانی جەماوەریی ئەو شارە سزای ۶ مانگ و لێدانی ٣ قامچی بەسەر حوسێن قسمەتی و هەروەها سزای ٤ مانگ بەندکردن بەسەر دیار خورشیدی، دووهاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارەدا سەپاندووە.

دیار خورشیدی، دانیشتووی گەڕەکی "ئەندێشە"ی شاری بۆکان، ڕۆژی دووشەممە، ٣٠ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و پاش ٣ ڕۆژ لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە، بە دانانی بارمتەی ١٠٠ ملوێن تمەنی و بە شێوەی کاتی تا کۆتاییی دادگاییکردنەکەی ئازاد کراوە.

ناوبراو هەنووکە بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکرانەکەی بۆ بەندیخانەی ناوەندیی حکوومەت لە بۆکان گواستراوەتەوە و ماوەی سزا دیاریکراوەکەی تێپەڕ دەکات.

هەروەها حوسێن قسمەتی، ڕۆژی دووشەممە، ٢٨ی خەرمانانی ٢٧٢٢، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کراوە و پاش ١٠ ڕۆژ لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە، بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی و تا کۆتاییی دادگاییکردنەکەی ئازاد کراوە.

شایانی باسە کە ئەو دوو هاووڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەربوون و لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوەکانیاندا، لە مافە سەرەتایییەکانی وەک دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەری و بێبەش بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە