سەپاندنی سزای ٤٤ مانگ بەندکرانی بەسەر یوونس مەحموودزادە، خەڵکی بۆکان

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی یوونس مەحموودزادە تەمەن ٣٢ ساڵ کە مانگی خەرمانانی ئەمساڵ لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو،

٢٤ ڕێبەندان ٢٧٢٢، ١٣:٤١


هەنگاو: چوارشەممە، ١٩ی ڕێبەندنی ٢٧٢٢


هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی یوونس مەحموودزادە تەمەن ٣٢ ساڵ کە مانگی خەرمانانی ئەمساڵ لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دادگای تاوانەکان لەو شارە سزای ٣ ساڵ و ٨ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ یوونس مەحموودزادە، لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) "، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکان لە شاری بۆکان، سزای ٣ ساڵ و ٨ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە.


یوونس مەحموودزادە ڕۆژی دووشەممە، ٧ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (٢٩ی ئاگۆستی ٢٠٢٢)، بەبێ هیچ مۆڵەتێکی یاسایی و دادوەری، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.


ناوبراو پاش تێپەڕکردنی ماوەیەک دەستبەسەربوون و لێپرسینەوە و لێکۆڵینەوە لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانەوە، ڕێکەوتی ٢٠ی خەرمانان بە دانانی بارمتەی ١٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی تا کاتی بەڕێوەچوونی دادگاییکردنەکەی، ئازاد کراوە.


شایانی باسە کە ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەربوون و تەنانەت لە ماوەی دادگاییکردنەکەشیدا لە مافی هەبوونی پارێزەر بێبەری و بێبەش کراوە
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە