سەپاندنی سزای پێنج ساڵ بەندکردن بەسەر ژیلا هوژەبری، هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان

ژیلا هوژەبری، چالاکی خەڵکی شاری مەریوان کە هاوینی ئەمساڵ لە شاری بۆکان و لەلایە هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی

٣٠ ڕێبەندان ٢٧٢٢، ١٦:٣٥


هەنگاو: یەکشەممە، ٣٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢

ژیلا هوژەبری، چالاکی خەڵکی شاری مەریوان کە هاوینی ئەمساڵ لە شاری بۆکان و لەلایە هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ لە ماوەی ڕابردوودا ژیلا هوژەبری، چالاکی مافی ژنان و خەڵکی شاری مەریوان، لەلایەن دادگای شۆڕشی کۆماری لە شاری بۆکان بە سەرۆکایەتیی دادوەر "کشاوەرزی" سزای پێنج ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو سزایە بە تۆمەتی "هاوکاری و ئەندامەتیی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) "، بەسەر ئەو هاووڵاتییەدا سەپاوە و بەفەرمی بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە.


ژیلا هوژەبری، لە مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ و لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی حکوومەت لە شاری بۆکان دەستبەسەر کراوە و پاش لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی حکوومەت لە ئورمیە گواستراوەتەوە.


ناوبراو پاش مانگێک مانەوە لە بەندی ژنانی بەندیخانەی حکوومەت لە ئورمیە، بۆ ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی حکوومەت لە شاری سنە گواستراوەتەوە و دواتریش بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی تا کۆتاییی دادگاییکردنەکەی، ئازاد کراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە