فەرید مورادی، خەڵکی کرماشان لە لایەن دادگای تاران سزای بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا

فەرید مورادی، خەڵکی کرماشان و دەرچووی زانکۆی پەروەردەی تاران، لەلایەن دادگای شۆڕش سزای ٣ ساڵ بەندکران و هەروەها دەستگرتن بەسەر مۆبایلەکەیدا بەسەردا سەپێندرا.

١٥ ڕێبەندان ٢٧٢٢، ١٠:٣٩


هەنگاو: شەممە ١٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢

فەرید مورادی، خەڵکی کرماشان و دەرچووی زانکۆی پەروەردەی تاران، لەلایەن دادگای شۆڕش سزای ٣ ساڵ بەندکران و هەروەها دەستگرتن بەسەر مۆبایلەکەیدا بەسەردا سەپێندرا.
 

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، فەرید مورادی، دانیشتووی تاران، لە ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن لقی ٢٨ی دادگای شۆڕشی ئەم شارە بە سەرۆکایەتی دادوەر "عەموزاد" بە تۆمەتی " کۆبوونەوە و پیلانگێڕی لە دژی ئاسایشی نەتەوەیی" سزای سێ ساڵ بەندکران و دەستگرتن بەسەر مۆبایلەکەی بەسەردا سەپێندرا.

ئەم هاووڵاتییە دەرچووی بەشی کارناسی باڵا لە بەشی جوگرافیای سیاسیی زانکۆی پەروەردەی تارانە.


فەرید مورادی، لە سەرەتاکانی مانگی خەزەڵوەر لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە لە ڕەوتی خۆپیشاندانی جەماوەری شاری تاران دەستبەسەرکرا. ناوبراو پاش تێپەڕاندنی ماوەی لێپرسینەوە بۆ بەندیخانەی فەشافوویە گواستراوە و لە کۆتاییدا لە ڕۆژی شەممە ٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢، بە دانانی بارمتە بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرا.


شیاوی ئاماژە پێدانە کە، فەرید مورادی لە ماوەی دەستبەسەرکران و لێپرسینەوەدا، لە هەموو مافە سەرەتاییەکی بەندکراوێک لەوانە مافی دەست ڕاگەیشتن بە پارێزەر و دیدار لەگەڵ بنەماڵە بێ بەری بووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە