مەهدی سادقی، خەڵکی ئیلام سزای بەندکران لێدانی قامچی و قەدەغەی چوونەدەرەوە لە وڵاتی بەسەردا سەپێندرا

مەهدی سادقی، خەڵکی گوندی "شوهان" سەر بە شاری مەلەکشایی لە پارێزگای ئیلام، لەلایەن دادگای تاوانەکان سزای ٦ مانگ بەندکران، ٧٤ جار لێدانی قامچی و هەروەها دوو س

١٣ ڕێبەندان ٢٧٢٢، ١٣:٠٢


هەنگاو: پێنجشەممە ١٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢

مەهدی سادقی، خەڵکی گوندی "شوهان" سەر بە شاری مەلەکشایی لە پارێزگای ئیلام، لەلایەن دادگای تاوانەکان سزای ٦ مانگ بەندکران، ٧٤ جار لێدانی قامچی و هەروەها دوو ساڵ قەدەغەی چوونەوەدەرەوە لە وڵاتی بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، مەهدی سادقی، لەلایەن لقی ١٠٣ی دادگای تاوانەکانی ئیلام بە سەرۆکایەتی دادوەر "عەلیڕەزا هیمەتی زادە" بە تۆمەتی "تێکدانی نەزمی گشتی لە ڕێگای دروستکردنی پشێوی و جەنجاڵی" سزای ٦ مانگ بەندکران، ٧٤ جار لێدانی قامچی و دوو ساڵ قەدەغەی چوونەدەرەوەی لە وڵات بەسەردا سەپێندرا.


ئەم لاوە تەمەن ٢٣ ساڵەی خەڵکی شوهان سەر بە مەلەکشاهی، ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ (١٢ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢)، لە ڕەوتی بەرخۆدانی جەماوەریی ئیلام لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ڕفێندرابوو.
مەهدی سادقی، لە کۆتاییەکانی ڕۆژی چوارشەممە ٢ی سەرماوەزی ٢٧٢٢، دوای تێپەڕاندنی ماوەی لێپرسینەوە هەتا کۆتایی دادگاییکردنی بە دانانی بارمتە ئازادکرا.


ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەرکران و لەکاتی بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگادا لە مافی هەبوونی پارێزەر بێ بەری بووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە