ڕاپۆرتی تایبەتی هەنگاو لەسەر ڕفاندنی ١٨٦ منداڵ لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە و دەربڕینی نیگەرانی لە بارودۆخیان

بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی نزیک بە پێنج مانگی شۆڕشی ژینادا زیاتر لە ٤٠٠ قوتابی لە سەرتاسە

٢٠ ڕێبەندان ٢٧٢٢، ٢١:٢١


هەنگاو؛ پێنجشەممە ٢٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢

بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی نزیک بە پێنج مانگی شۆڕشی ژینادا زیاتر لە ٤٠٠ قوتابی لە سەرتاسەری شارەکانی کوردستاندا لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانەوە ڕفێندراون کە هەتا ئێستا هەنگاو توانیویەتی ناسنامەی ١٨٦ کەسیان ئاشکرابکات.


لە کۆی ئەم ١٨٦ منداڵە کە ناسنامەیان ئاشکرابووە ٣٢ کەسیان کچ و ١٥٤ کەسی دیکەیان کوڕن.

بەپێی ئەم ئامارە زۆرترین منداڵ لە شاری جوانڕۆ بە تۆمارکردنی ٢٨ حاڵەت ڕفێندراون. هەروەها لە شاری سنە ٢١ منداڵ و لە شاری سەقز ١٤ منداڵ لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە ڕفێندراون.

تیمی یاسایی هەنگاو لە بەدواداچوون بۆ بارودۆخی ئەم منداڵە ڕفێندراوانە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتی و سەرکوتکەرەکانەوە بەردەوامە. بەپێی دوایین زانیارییەکان، بەشێکی ئەم منداڵانە دوای چەند ڕۆژ و چەند حەوتوو لە ناڕوونی چارەنووس و بێ هەواڵیدا لەژێر ناونیشانی و بەشێوەی نایاسایی بە وەرگرتنی بەڵێنی نووسراو و یاخود دانانی بارمتە ئازاد کراون. بەوتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، ئەم منداڵانە لە دوای ئازادییان لە بارودۆخێکی دەروونی دژواردان و بەگشتی لەگەڵ کەس قسە ناکەن و دووچاری گۆشەگیری و گرفتی دەروونی بوون. ئەمەش بووەتە بەربەست لەبەردەم پەیوەندی گرتن و قسەکردن لەگەڵ ئەم منداڵانە و بنەماڵەکانیان.
شیاوی ئاماژە پێدانە کە منداڵان بەهۆی بارودۆخی هەستیاریان لە سیستەمە یاساییایەکاندا تەنانەت لە کاتی ئەنجامدانی تاواندا ستانداردگەلێکی پشتیوانی تایبەتیان هەیە.
ئەم ستانداردە یاساییانە پشتیوانی گەلێکی لە چەشنی قەدەغەکردنی دەستبەسەرکردنی منداڵان پێش دادگایی، دەستڕاگەیشتنی خێرا بە بنەماڵەکانیان، قەدەغەی دروستکردنی گوشاری جەستەیی و دەروونی و دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و ڕاوێژکاری یاسایی گونجاو بۆ بارودۆخی منداڵان لەخۆ دەگرێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی هەنگاو، لە زۆربەی حاڵەتەکاندا منداڵانی ڕفێندراو لە ژێر لێپرسینەوەی توندوتیژ ئامێزدا بوون و هیچ کام لە مافەکانی پشتیوانی منداڵان جێبەجێ نەکراوە.

ئەم منداڵانە تەنانەت لە مافە سەرەتاییەکانی گەورە ساڵێک لە کاتی دەستبەسەریدا وەک ئاگادارکردنەوەی بنەماڵە، پشکنینی پزیشکی و دەست ڕاگەیشتن بە پارێزەر بێ بەری بوون.
بەپێی کنوانسیۆنی مافی منداڵان کە دەوڵەتی ئێرانیش تێیدا ئەندامە و بەپێی ماددەی ٩ی یاسایی مەدەنی و لە حوکمی یاسا ناوخۆییەکان، کە دەستبەسەرکرانی منداڵ پێش دادگایی دەبێت لە دواین ڕێگە و لە کاتی پێویست و بارودۆخی تایبەتدا جێبەجێ بکرێت. هەر لەم ڕاستایەدا یاسا ناوخۆیییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران یاساییەکی لەم شێوەیان لە مادەی ٢٨٧ی یاسایی ئایینی دادگایی تاواندا هەیە. کە بەم پێیە دەبێت منداڵ یان مێرمنداڵ بدرێتە دەست دایک و باوک یاخود سەرپەرشتیاری یاسایی و دەستبەسەرکرانی لە کاتی لێکۆڵینەوە بەپێی پێویست و بارودۆخی زۆر تایبەتدا دەبێت جێبەجێ بکرێت.

پێشێلکاری یاسایی تایبەت بە منداڵان تەنیا لە کاتی پێش ئەنجامدانی دادگایی کردنیاندا نەبووە، بەڵکوو لە کاتی دادگایشدا ئەم منداڵانە لە مافەکانی منداڵێک لە کاتی تێپەڕاندنی دانیشتنی دادگایاندا بێ بەری بوون.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەستی هەنگاو گەیشتوون دۆسیەی بەشێک لەم منداڵانە بۆ لقی دادگای شۆڕش نێردراوە.

بەپێی یاساکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، منداڵان لە کاتی ئەنجامدانی تاواندا دەبێت لە دادگای تاوانەکان لقی یەک و بە لەبەرچاوگرتنی هەموو خاڵە پێشبینی کراوەکان و لە دادگای منداڵاندا دادگایی بکرێن. بەڵام لە زۆربەی حاڵەتەکاندا دۆسیەی ئەم منداڵانە بە شێوەیەکی نایاسایی بۆ دادگای شۆڕش کە دادگایەکی تایبەت و نادادوەرانەیە، نێردراون.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری هەنگاو، لانی کەم ٤ کەس لەم منداڵانە لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە، سزای پێبژاردنی پارە، بەندکراون و لێدانی قامچاییان بەسەردا سەپێندراوە. دوو منداڵی خەڵکی سەردەشت بە ناوەکانی سۆران سولەیمان پوور و پێشەوا ئەحمەدی، هەردووکیان سزای پێبژاردنی بڕی ٢ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار تمەن، کورش گەڕاوەند خەڵکی سەراولە سزای ٧ مانگ بەندکران و ئەرشیا بەرزین خەڵکی جوانڕۆ سزای ٣ ساڵ بەندکران و ٧٤ جار لێدانی قامچییان بەسەردا سەپێندراوە.

تیمی یاسایی هەنگاو سەرەڕای درێژەدان بە لێکۆڵینەوەکانی، نیگەرانی خۆی سەربارەت بە ڕەفتاری توندوتیژئامێزانەی هێزەکانی سەرکوت لەگەڵ منداڵان دەردەبڕێت.
ناوی منداڵانی دەستبەسەرکراو بە پێی پارێزگاکان بەم شێوەیە:



پارێزگای سنە، ٧٨ حاڵەت (١٥ کچ و ٦٣ کوڕ)


سنە؛
١-پارسا زولەیخاپوور تەمەن ١٦ ساڵ ٢- نیما ساعدی تەمەن ١٧ ساڵ ٣- مەتین ئەسەدی تەمەن ١٨ ساڵ ٤- ئاتوسا حوسێنی تەمەن ١٨ ساڵ ٥- هەدیە مەیهەمی تەمەن ١٨ ساڵ ٦- ڕاحلە جەعفەری تەمەن ١٨ ساڵ ٧- ئالان حوسێنی ١٦ ساڵ ٨- هەورام حوسێنی تەمەن ١٥ ساڵ ٩- ماردین پەردەک تەمەن ١٤ ساڵ ١٠- بیتا قاسمی تەمەن ١٨ ساڵ ١١- ڕامان حەمزە تەمەن ١٧ ساڵ ١٢- مەتین مورادی تەمەن ١٨ ساڵ ١٣- ئازادە پورسەمەد تەمەن ١٦ ساڵ ١٤- ئاڵا دەستی تەمەن ١٥ ساڵ ١٥- قانع لوتفی تەمەن ١٧ ساڵ ١٦- کاروان محەممەدی تەمەن ١٧ ساڵ ١٧- دیاکۆ نیازی ١٧ تەمەن ١٧ ساڵ ١٨- ڕۆزا گویلیان تەمەن ١٨ ساڵ ١٩- هەدیە سوبحانی تەمەن ١٦ ساڵ ٢٠- ئەحمەد ئەسەدی تەمەن ١٨ ساڵ ٢١- ڕێبوار نەجەفیان تەمەن ١٨ ساڵ
سەقز؛
١- ئارین مەجیدی تەمەن ١٧ ساڵ ٢- میدیا ڕەحیمی تەمەن ١٧ ساڵ ٣- ڕێباز ڕەزایی تەمەن ١٧ ساڵ ٤- ئاریا مەجیدپوور تەمەن ١٨ ساڵ ٥- میلاد میرزایی تەمەن ١٨ ساڵ ٦- کەیهان هاشمی تەمەن ١٧ ساڵ ٧- ئارین عەبدوڵڵازادە تەمەن ١٧ ساڵ ٨- مەحەممەد محەممەدزادە تەمەن ١٦ ساڵ ٩- دیار ئازمودە تەمەن ١٧ ساڵ ١٠- زانا سابری تەمەن ١٧ ساڵ ١١- کاروان ئەمینی تەمەن ١٧ ساڵ ١٢- ئەلیاس سولەیمانی تەمەن ١٧ ساڵ ١٣- فەرزاد ڕەحیمی تەمەن ١٧ ساڵ ١٤- سینا قادرپوور تەمەن ١٧ ساڵ
سەوڵاوا؛
١-پەروا حوسێنی تەمەن ١٧ ساڵ ٢- شنیا حوسێنی تەمەن ١٧ ساڵ ٣- ئەشکان ئیبراهیمی تەمەن ١٧ ساڵ ٤- ئاریا مورادی تەمەن ١٧ ساڵ ٥- موبین مورادی تەمەن ١٧ ساڵ ٦- کاوە فەتحی تەمەن ١٧ ساڵ ٧- پێشەوا ئەحمەدی تەمەن ١٧ ساڵ ٨- ئەشکان دۆستی تەمەن ١٧ ساڵ ٩- هەڵوێست ڕەزایی تەمەن ١٨ ساڵ ١٠- میلاد عەزیزی تەمەن ١٨ ساڵ ١١- ماهان نەساجی تەمەن ١٨ ساڵ
کامێران؛
١- موبین سەلیمی نەژاد تەمەن ١٦ ساڵ ٢- موبین فەیزی تەمەن ١٧ ساڵ ٣- هەژیر ساعد موچشی تەمەن ١٧ ساڵ ٤- ئیحسان جەوهەری
تەمەن ١٦ ساڵ ٥- دیاکۆ ئەسەدی تەمەن ١٧ ساڵ ٦- زانیار ئەسەدی تەمەن ١٦ ساڵ ٧- سیامەک ئەحمەدی تەمەن ١٥ ساڵ ٨- کیانوش ئیبراهیمی تەمەن ١٧ ساڵ ٩- فەرزاد ئەحمەدی تەمەن ١٧ ساڵ ١٠- سیرووس ئیبراهیمی تەمەن ١٧ ساڵ ١١- نیما ئیبراهیمی تەمەن ١٧ ساڵ
دێولان؛
١-دڵنیا خانی تەمەن ١٧ ساڵ ٢- سۆران موبارەکی تەمەن ١٧ ساڵ ٣- سارۆ مورادی تەمەن ١٧ ساڵ ٤- یاسین سەیف پەناهی تەمەن ١٨ ساڵ ٥- بیتا ئەسەدی تەمەن ١٧ ساڵ ٦- پارسا محەممەدی تەمەن ١٧ ساڵ ٧- کیژان کەریمی تەمەن ١٧ ساڵ ٨- ئایدا لوتفی تەمەن ١٧ ساڵ ٩- شنۆ ئەحمەدیان تەمەن ١٦ ساڵ ١٠- محەممەد حوسێن پەناهی تەمەن ١٧ ساڵ
مەریوان؛
١-ماردین قوربانی تەمەن ١٧ ساڵ ٢- ئوسامە پەناهی تەمەن ١٨ ساڵ ٣- شاخەوان خاوەری تەمەن ١٦ ساڵ ٤- موبین پاتینی ١٨ ساڵ ٥- کارۆ نەسیری تەمەن ١٧ ساڵ ٦- ساسان ئێرانی تەمەن ١٨ ساڵ
بیجاڕ؛
١٠ حەسەن ئەحمەدی تەمەن ١٧ ساڵ ٢-دانیال کەبودوەند تەمەن ١٧ ساڵ ٣- ئەمیر عەباس قەنبەری
قوروە؛
١- ماهان خودادوست تەمەن ١٧ ساڵ
بانە؛
١- میلاد عەزیزی تەمەن ١٧ ساڵ


پارێزگای کرماشان ٥٠ حاڵەت (٨ کچ و ٤٨ کوڕ)

جوانڕۆ؛
١٠بەرزان موستەفایی تەمەن ١٧ ساڵ ٢- سۆران عەزیز تەمەن ١٦ ساڵ ٣- ئامانج قاسمی تەمەن ١٦ ساڵ ٤- کیمیا عەلی مورادی تەمەن ١٧ ساڵ ٥- سندوس یەعقوبی تەمەن ١٧ ساڵ ٦- هێرۆ نوری تەمەن ١٧ ساڵ ٧- ئێلینا ڕەنجبەر تەمەن ١٧ ساڵ ٨- ڕەها سەبوری تەمەن ١٧ ساڵ ٩- سارا کەرەمی تەمەن ١٧ ساڵ ١٠- محەممەد مەحەممەدزادە تەمەن ١٦ ساڵ ١١- فەرشاد قادری تەمەن ١٧ ساڵ ١٢- ئارش عەزیزی تەمەن ١٣ ساڵ ١٣-ئوسامە عەزیزی تەمەن ١٦ ساڵ ١٤- موبین کەریمی تەمەن ١٦ ساڵ ١٥- کاردۆ محەممەدی تەمەن ١٦ ساڵ ١٦- پویا گوڵ محەممەدی تەمەن ١٧ ساڵ ١٧- شاهین خودامورادی تەمەن ١٨ ساڵ ١٨- بەردیا عەزیزی تەمەن ١٨ ساڵ ١٩- حیسام محەممەدی تەبار تەمەن ١٨ ساڵ ٢٠- ڕامسین ڕەحیمی تەمەن ١٦ ساڵ ٢١- نەوید مورادی تەمەن ١٨ ساڵ ٢٢- سەهەند ئاقایی تەمەن ١٦ ساڵ ٢٣- زانا سەحراگەرد تەمەن ١٥ ساڵ ٢٤- ئالام وەیسی تەمەن ١٦ ساڵ ٢٥- ماهان بابایی تەمەن ١٤ ساڵ ٢٦- مانی نوری تەمەن ١٧ ساڵ ٢٧- موعید حوسێنی تەمەن ١٧ ساڵ ٢٨- سوهەیل قەنبری تەمەن ١٧ ساڵ ٢٩- ئەرشیا بەرزین تەمەن ١٧ ساڵ
پاوە؛
١- سینا نادری تەمەن ١٦ ساڵ ٢- ئەنەس وەلدبەیگی تەمەن ١٧ ساڵ ٣- ماهان فەتحی تەمەن ١٧ ساڵ ٤- ئاکار سەلیمی تەمەن ١٦ ساڵ ٥- ئایدا دەرویشی تەمەن ١٧ ساڵ ٦- سۆران ئەسەدی تەمەن ١٦ ساڵ ٧- ماردین قادری تەمەن ١٧ ساڵ ٨- محەممەد وەلەدبەیگی تەمەن ١٦ ساڵ ٩- ئارین مەحمودی تەمەن ١٦ ساڵ ١٠- هێژا سولەیمان تەمەن ١٦ ساڵ
ڕوانسەر؛
١- مەتین محەممەدی تەمەن ١٦ ساڵ ٢- بەهمەن مورادی تەمەن ١٥ ساڵ ٣- کیان خوڕەمی تەمەن ١٧ ساڵ ٤- سروش شەریفی تەمەن ١٧ ساڵ ٥- ئارین پیری تەمەن ١٧ ساڵ ٦- مەتین محەممەدی تەمەن ١٧ ساڵ
کرماشان؛
١- شاهۆ گودەرزی تەمەن ١٥ ساڵ ٢- سینا کەرەمی تەمەن ١٥ ساڵ ٣- نازەنین جەمالوەندی تەمەن ١٨ ساڵ
قەسری شیرین؛
١- ئارین ڕەزایی تەمەن ١٧ ساڵ
سونقوڕ؛
١- سامان کەماسی تەمەن ١٦ ساڵ



پارێزگای ئورمیە ٣٨ حاڵەت (٤ کچ و ٣٤ کوڕ)


مەهاباد؛
١- مەهدی قوبادی تەمەن ١٥ ساڵ ٢- هاوار حەق پەرەست تەمەن ١٥ ساڵ ٣- ئارتین محەممەد نەژاد تەمەن ١٤ ساڵ ٤- شیما سەیدە تەمەن ١٦ ساڵ ٥- ئەمیر مەحموودی تەمەن ١٧ ساڵ ٦- کیان زینالی تەمەن ١٦ ساڵ ٧- زەکەریا خزرپوور تەمەن ١٥ ساڵ ٨- هویا زەهابی تەمەن ١٧ ساڵ
پیرانشار؛
١- زانیار نەسیری تەمەن ١٦ ساڵ ٢- میلاد ئیلاهی تەمەن ١٨ ساڵ ٣- کاویان پیرۆتی تەمەن ١١ ساڵ ٤- دانیار قادری ئازەر تەمەن ١٦ ساڵ ٥- ئارمان پایدار تەمەن ١٧ ساڵ ٦- زانیار حوسێنی تەمەن ١٧ ساڵ ٧- کاران فیروزی تەمەن ١٤ ساڵ
سەردەشت؛
١- عەبدولڕەحمان خزرپوور تەمەن ١٧ ساڵ ٢- سۆران سولەیمان پوور تەمەن ١٧ ساڵ ٣- پێشەوا ئەحمەدی تەمەن ١٦ ساڵ ٤- ئارمین مەولانی تەمەن ١٨ ساڵ ٥- مەتین ڕەحمانی تەمەن ١٧ ساڵ ٦- سیاوەش ئەمینی تەمەن ١٦ ساڵ
شنۆ؛
١- ئەمین خالەقی تەمەن ١٤ ساڵ ٢- مەتین مەیهەن خا تەمەن ١٤ ساڵ ٣- وەهاب ڕەسوڵی تەمەن ١٧ ساڵ ٤- هیوا شێخ ئەحمەدی تەمەن ١٨ ساڵ ٥- ئیحسان محەممەدی تەمەن ١٦ ساڵ ٦- کۆمار شابۆیی تەمەن ١٤ ساڵ
بۆکان؛
١- هانیە عەزیزی تەمەن ١٢ ساڵ ٢- محەممەد بەهرامی تەمەن ١٥ ساڵ ٣- پویا محەممەدزادە تەمەن ١٧ ساڵ ٤- محەممەد ناسری تەمەن ١٧ ساڵ ٥- دیار شێخە تەمەن ١٦ ساڵ ٦- ڕێژوان کازمی تەمەن ١٨ ساڵ
نەغەدە؛
١-کیان عەبدوڵڵاپوور تەمەن ١٦ساڵ ٢- فەرهاد میلانی تەمەن ١٦ سا\ل ٣- ماردین ئەحمەدی تەمەن ١٧ ساڵ
ئورمیە؛
١- سەمانە فەتحی ١٥ ساڵە
ساین قەڵا؛
١- میلاد کەریمی تەمەن ١٧ ساڵ


پارێزگای ئیلام ١٩ حاڵەت (٤ کچ و ١٥ کوڕ)
ئاودانان؛

١- سینا شەریفی تەمەن ١٧ ساڵ ٢- ئەمیر ڕەزا موسەوی تەمەن ١٦ ساڵ ٣- ئەمیر حوسەین موسەوی تەمەن ١٦ ساڵ ٤- محەممەد مەهدی محەممەدی تەمەن ١٧ ساڵ ٥- مەهدی جەوشەن تەمەن ١٧ ساڵ ٦- ئەشکان ئەحمەدی تەمەن ١٨ ساڵ ٧- محەممەد یوسف محەممەدزادە تەمەن ١٦ ساڵ ٨- ئەشکان نوسەرەتیان تەمەن ١٥ ساڵ ٩- یەزدان حاسڵی تەمەن ١٥ ساڵ ١٠- عەلی بەرفی تەمەن ١٨ ساڵ
ئیلام؛
١- ئیلاهە موئمنی تەمەن ١٦ ساڵ ٢- نیلوفەر قازی تەمەن ١٧ ساڵ ٣- سارا شێردڵ تەمەن ١٨ ساڵ ٤- ئەمیر محەممەد غوڵامی تەمەن ١٧ ساڵ ٥- محەممەد کەمیل زەندخانی تەمەن ١٦ ساڵ
دەڕەشار؛
١- فەرزاد ئەسەدی تەمەن ١٨ ساڵ ٢- محەممەد ئەمین فەریدی تەمەن ١٨ ساڵ
دێلوڕان؛
١- ئەمیر محەممەد بەیگپور تەمەن ١٧ ساڵ
سەراوڵە؛
١- کورش گەڕاوەند تەمەن ١٧ ساڵ

باقی شارەکانی دیکەی ئێران ١ حاڵەت (١ کچ)

تاران؛
١- هۆلیا بەرخی تەمەن ١٨ ساڵ خەڵکی شاباد لە شاری تاران دەستبەسەرکراوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە