ڕفاندن و ناڕوونیی چارەنووسی سەعدی ئەشکاوەند، لاوی خەڵکی مەریوان

هاووڵاتییەکی لاوی خەڵکی گوندی "نێ"ی سەر بە شاری مەریون، بە ناوی سەعدی ئەشکاوەند، لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی حکوومەت لەو شارە ڕفێندراوە. ناوبراو بۆ ش

٧ ڕەشەمە ٢٧٢٢، ١٩:٥٥


هەنگاو: یەکشەممە، ٧ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢

هاووڵاتییەکی لاوی خەڵکی گوندی "نێ"ی سەر بە شاری مەریون، بە ناوی سەعدی ئەشکاوەند، لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی حکوومەت لەو شارە ڕفێندراوە. ناوبراو بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و چارەنووسی ناڕوونە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی چوارشەممە، ٣ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢ (٢٢ی فێبریوەری ٢٠٢٣)، سەعدی ئەشکاوەند، تەمەن ٢۶ ساڵ و خەڵکی گوندی نێی سەر بە شاری مەریوان، لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران لە مەریوان ڕفێندراوە.

بەپێی سەرچاوەکانی هەنگاو لە مەریوان، ئەو هاووڵاتییە لە کاتی هێرشی هێزەکانی حکوومەت لە ماڵی باوک و دایکدا ڕفێندراوە.


تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر چارەنووسی ناوبراو لە بەردەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵە و کەسوکارەکەی ئاکامێکی نەبووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە