ڕفاندنی مامۆستایەکی خانەنشینکراو لەلایەن هێزە حکوومەتییەکان لە سنە

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە بە ناوی مەسعوود وەفایی کە مامۆستای قوتابخانە بووە و هەنووکە خانەنشین کراوە، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە ڕفێندراوە و بۆ شو

٢٨ ڕێبەندان ٢٧٢٢، ١٢:٤٢


هەنگاو: هەینی، ٢٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە بە ناوی مەسعوود وەفایی کە مامۆستای قوتابخانە بووە و هەنووکە خانەنشین کراوە، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە ڕفێندراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی چوارشەممە، ٢۶ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ (١۵ی فێبریوەری ٢٠٢٣)، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە بە ناوی مەسعوود وەفایی کە مامۆستای قوتابخانە و خانەنشینکراو بووە، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە ڕفێندراوە.,

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە وەک مامۆستای فیزیا لە قۆناغە جیاوەزکانی ناوەندە فێرکارییەکانی شاری سنە وانەی دەوتەوە و هەنووکەش خانەنشین کراوە.


تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر چارەنووس، بارودۆخ و دۆخی تەندروستیی ئەو هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو هیچ ئاکامێکی نەبووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە