ڕێگری ناوەندە حکوومەتییەکان لە ناردنی فەرهەنگ عەیوەزی بۆ مرەخەسی

فەرهەنگ عەیوەزی، چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی گوندی "تەنگیسەر" سەر بە شاری سنە. زیاتر لە ١٠٠ ڕۆژی ڕابردووی لە بەندیخانەدا بەسەربردووە، ئەمەش لە کاتێکد

٢٦ ڕێبەندان ٢٧٢٢، ٢٢:٢٦


هەنگاو؛ چوارشەممە ٢٦ ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢
فەرهەنگ عەیوەزی، چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی گوندی "تەنگیسەر" سەر بە شاری سنە زیاتر لە ١٠٠ ڕۆژی ڕابردووی لە بەندیخانەدا بەسەربردووە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە بارودۆخی توندروستی دایکی ناجێگیرە و بوونی ناوبراو لە ناو بنەماڵەکەی وەک سەرپەرشتی بنەماڵە پێویستە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، فەرهەنگ عەیوەزی، چالاکی ژینگە پارێزی، بەبێ پێدانی مافی مۆڵەتی چوونە دەرەوە لە بەندیخانە لە دۆخێکدا کە دایکی بە شێوەیەکی بەردەوام پێویستی بەسەردانیکردنی ناوەندە دەرمانییەکان هەیە؛ چوارەمین مانگ لە ماوەی سزای بەندکرانی سەپێندراو بەسەریدا لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە تێدەپەڕێنێت.


بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لەدوای کۆچی دوایی باوکی فەرهەنگ عەیوەزی تەمەن ٣٠ ساڵ، ناوبراو ئەرکی سەرپەرشتی کردنی دایکە بەتەمەنەکەی کە لەم ڕۆژانەدا بەدەست نەخۆشییەوە دەناڵێنێت لە ئەستۆدا بووە. سەرەڕای بارودۆخی تایبەتی ئەم هاووڵاتییە بەندکراوە هەتا ئێستا ناوەندە ئەمنییەکان ڕێگری لە پێدانی مۆڵەتی مرەخەسی بەم چالاکە ژینگەپارێزییە دەکەن.


فەرهەنگ عەیوەزی، هاوینی ساڵی ٢٧٢٢، لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی بە تۆمەتی "ئەندامییەتی و هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران" سزای پێنج ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا و ئەم سزایە دوای ملکەچکردنی بۆ بیاری دادوەر، بۆ سێ ساڵ و ٩ مانگ کەمکرایەوە.


فەرهەنگ عەیوەزی ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی سەرماوەزی ٢٧٢١، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەرکرا. ناوبراو ڕۆژی شەممە ٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢١، دوای ٤٢ ڕۆژ لە دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتەی ٢٥٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەیەکی کاتی لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ئازاد کرا.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە