ژنێکی لاوی خەڵکی سەقز بەهۆی بێبەریکردنی لە مافی سەرپەرەستیی منداڵەکەی، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

ژنێکی لاوی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی نەسیم قادرزادە، بەهۆی ڕەچاونەکردنی دادپەروەری و بێبەریکردنی ناوبراو لە مافی سەرپەرەستیی منداڵەکەی،

١٦ ڕێبەندان ٢٧٢٢، ١٥:٥٨


هەنگاو: یەکشەممە، ١۶ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢

ژنێکی لاوی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی نەسیم قادرزادە، بەهۆی ڕەچاونەکردنی دادپەروەری و بێبەریکردنی ناوبراو لە مافی سەرپەرەستیی منداڵەکەی، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی هەینی، ١٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ (٣ی فێبریوەریی ٢٠٢٣) هاووڵاتییەک بە ناوی نەسیم قادرزادە، تەمەن ٢۵ ساڵ و خەڵکی شاری سەقز، پاش ئەوەی کە دادگای ئەو شارە لەسەر داوای مێردە پێشووەکەی، لە مافی سەرپەرەستیکردنی منداڵەکەی ناوبراوی بێبەری کردووە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.


نەسیم قادرزادە، پاش جیابوونەوەی لەگەڵ مێردەکەی مافی سەرپەرەستیکردنی منداڵەکەی پێ دراوە، بەڵام لەم دوایییانەدا دادگای شاری سەقز لەسەر داوای مێردەکەی ئەو مافەی لێ وەرگرتووەتەوە و ناوبراوی لە سەرپەرەستیکردنی منداڵەکەی بێبەری کردووە.


ڕەچاونەکردنی دادپەروەریی مافی سەرپەرەستکردنی دایکان و هەروەها بێبەریکردن دایکان لە مافی دایکایەتیکردنیان یەکێک لەو یاسایانەی ئێرانە کە تاکوو ئێستا بەردەوام مافی ژنانی پێشێل کردووە.


بەپێی یاساکانی ئێستای ئێران، پێوەری مافی سەرپەرەستیکردن لە بیرۆکەی پیاوسالاریی کۆنەپەرستانەی ویلایەتی فەقیهی وەرگیراوە کە "مافی دایک" و "سەڵاحی منداڵ" هەرگیز لە سیستەمی یاساییی کۆماری ئیسلامیدا ڕەچاو نەکراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە