کوژران و بریندار بوونی ١٤ کۆڵبەر لە مانگی جەنیوەری ٢٠٢٣ دا

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی جەنیوەریی ٢٠٢٣ دا، لانی کەم ١٤ کۆڵبەر لە سنوو

١٦ ڕێبەندان ٢٧٢٢، ١٢:٣٩


هەنگاو: یەکشەممە ١٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی جەنیوەریی ٢٠٢٣ دا، لانی کەم ١٤ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان یان کوژراون، یان بریندار کراون کە ٦٤.٤٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماوەیەدا ٢ کۆڵبەر کوژراون و ١٢ کۆڵبەر و کاسبکاریش بریندار بوون کە دوو کەسیان مێرمنداڵ و تەمەنیان ژێر ١٨ ساڵ بووە.

زیاترین ژمارەی کوژران و بریندار لە پارێزگای کرماشان تۆمار کراوە کە ١١ حاڵەت بووە.


چۆنیەتی کوژران یان بریندار بوون
تەقەی ڕاستەوخۆ: ٩ حاڵەت (٩ بریندار) کە دەکاتە ٦٤.٤٪ ی کۆی حاڵەتەکان.
ڕووداوی سرووشتی: ٤ حاڵەت (٢ کوژراون و ٢ بریندار) کە دەکاتە ٢٨.٦٪ی کۆی حاڵەتەکان.
لێدان و کوتان لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە: ١ حاڵەت ( ١ بریندار ) کە دەکاتە ٧٪ی کۆی حاڵەتەکان.

جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای ئورمیە: ٢ حاڵەت کە بریتییە لە ( ٢ بریندار)
پارێزگای سنە: ١ حاڵەت کە بریتییە لە (١ کوژراو)
پارێزگای کرماشان: ١١ حاڵەت (١ کوژراو و ١٠بریندار)

ئەو هێزەی کە تەقەی کردووە
هەنگی سنووری: ٨ حاڵەت (٨ بریندار)
هێزی ئینتزامی: ١ حاڵەت (١ بریندار)
سوپای پاسداران: ١ حاڵەت (١بریندار)

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە