کوژران و برینداربوون لانی کەم حەوت کۆڵبەر لە سنوورەکانی پارێزگای کرماشان

دوو کۆڵبەری خەڵکی مەریوان بە ناوەکانی شۆڕش و یادگار بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەت بە سەختی بریندار کران. لەلایەکی دیکەوە ب

١ ڕەشەمە ٢٧٢٢، ١٢:٣٢


هەنگاو: دووشەممە، ۱ی ڕەشەممەی ۲۷۲۲

دوو کۆڵبەری خەڵکی مەریوان بە ناوەکانی شۆڕش و یادگار بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەت بە سەختی بریندار کران. لەلایەکی دیکەوە بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی هەڵگری کۆڵبەران کۆڵبەرێک بەناوی سالار یەعقووبی گیانی لەدەست دا و دوو کۆڵبەری دیکە بە ناوەکانی کەسرا خوسرەوی و پژمان محەممەدی برینداربوون.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی یەکشەممە ۳۰ی ڕێبەندانی ۲۷۲۲ (۱۹ی فێبریوەری ۲۰۲۳) دوو کۆڵبەری خەڵکی مەریوان بە ناوەکانی شۆڕش (ناوبانگی نەزانراو) و یادگار (ناوبانگی نەزانراو) لە سنوورەکانی نەوسوود کەوتنە بەر تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران و بە سەختی برینداربوون و بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواسترانەوە.

هاوکات و لە هەمان شەودا، ئۆتۆمبێلێکی هەڵگری کۆڵبەران لە نزیک گوندی "شوانکارە" سەر بە شاری ڕوانسەر تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو کە بەهۆیەوە سامان یەعقووبی، خەڵکی گوندی "سەرخبان" سەر بە شاری جوانڕۆ گیانی لەدەست دا.

لەم ڕووداوەدا کەسرا حوسێنی خەڵکی گوندی "بیوەند" سەر بە شاری جوانڕۆ و پژمان محەممەدی خەڵکی گوندی "زیران" سەر بە شاری جوانرۆ، بە سەختی برینداربوون. دۆخی تەندروستی ئەم دوو کۆڵبەرە لە ئێستادا ناجێگیرە و لە بەشی چاودێری چڕی نەخۆشخانەی "ڕەسووڵی ئەکەرەم" لە شاری جوانڕۆ خەوێندراون.

هەروەها لەم ڕووداوەدا دوو کۆڵبەری دیکە کە ناسنامەیان ئاشکرا نەبووە تووشی شکانی سەر، دەست و پێ بوون لە ئێستادا لە ژێر چاودێری پزیشکیدان..
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە