کوژرانی لاوێکی خەڵکی سەڵماس لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

لاوێکی خەڵکی گوندی "کەڵەڕەش"ی سەر بە شاری سەڵماس بە ناوی داریا میکائیلی تەمەن ٢٣ ساڵ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکان کوژرا.

٢١ ڕێبەندان ٢٧٢٢، ١٦:١٠


هەنگاو: هەینی، ٢١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢

لاوێکی خەڵکی گوندی "کەڵەڕەش"ی سەر بە شاری سەڵماس بە ناوی داریا میکائیلی تەمەن ٢٣ ساڵ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکان کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ داریا میکائیلی کە حەفتەی ڕابردوو بە تەقەی هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێ و قوڕگی (گەڵوو) پێکرابوو و بە سەختی بریندار ببوو، ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ (٩ی فێبریوەری ٢٠٢٣) لە نەخۆشخانەی خومەینیی ئەو شارە بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەست دا.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە حکوومەتییەکان ڕۆژی هەینیی ڕابردوو ١٤ی ڕێبەندان (٣ی فێبریوەری)، لە گەڕەکی "گوشتارگا"ی شاری ئورمیە بە گومانی گواستنەوەی کەلوپەلی قاچاخ و بەبێ ئاگادارکرنەوەی پێشوەختە، تەقەیان لە ئۆتۆمۆبیلی ئەو لاوە کوردە کردووە.


شایانی باسە کە تەرمی داریا میکائیلی تاکوو ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە