کوژرانی کۆڵبەرێک لە سنووری سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران

کۆڵبەرێکی خەڵکی ڕەبەت سەر بە شاری سەردەشت بە ناوی حوسێن محەممەدی (تەلان) لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری ئەم شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران کوژرا.

٢٢ ڕێبەندان ٢٧٢٢، ١٠:٤٦

 

هەنگاو: شەممە ٢٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢

کۆڵبەرێکی خەڵکی ڕەبەت سەر بە شاری سەردەشت بە ناوی حوسێن محەممەدی (تەلان) لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری ئەم شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران کوژرا.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ٢٢ی شەوی هەینی ٢١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ (١٠ی فێبریوەری ٢٠٢٣) هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری سەردەشت تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و بە هۆیەوە کۆڵبەرێک بە نای حوسێن محەممەدی، خێزاندار و باوکی دوو منداڵ دەسبەجێ کوژراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم کۆڵبەرە لە کاتی پەڕینەوە لە سنوری “نۆکان” کراوەتە ئامانج و تەقەی لێ کراوە.

شایانی باسە تەرمی ئەم کۆڵبەرە شەوی ڕابردوو گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سەردەشت.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە