کەژاڵ وەتەنپوور، مافناس بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکرانەکەی بۆ بەندیخانەی ئیلام گواستراوە.

کەژاڵ وەتەنپوور، دەرچووی بەشی کارناسیی باڵای ماف و چالاکی بوارەکانی مافی ژنان و منداڵان، کە لە ڕەوتی بەرخۆدانی جەماوەریی ئیلام دەستبەسەرکرابوو و دواتر سزا

١٢ ڕێبەندان ٢٧٢٢، ٠٩:٢٣


هەنگاو: چوارشەممە ١٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢

کەژاڵ وەتەنپوور، دەرچووی بەشی کارناسیی باڵای ماف و چالاکی بوارەکانی مافی ژنان و منداڵان، کە لە ڕەوتی بەرخۆدانی جەماوەریی ئیلام دەستبەسەرکرابوو و دواتر سزای بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو؛ بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی بۆ بەندیخانەی ئیلام گوستراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کەژاڵ وەتەنپوور، دوای بانگکرانی بۆ ئیدارەی جێبەجێکردنی سزاکانی دادگا لە ئیلام، ڕۆژی شەممە ٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ (٢٨ی جەنیوەری ٢٠٢٣) دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام گواستراوە.


هەنگاو پێشتر بڵاوی کردبووەوە کەم ئەم هاووڵاتییە بەهۆی دۆسیە سازی لە دوو دادگای تاوانەکان و شۆڕش، سەرجەم سزای دوو ساڵ و شەش مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.


دادگای تاوانەکان و شۆڕشی ئیلام ناوبراوی تۆمەتبارکردووە بە تێکدانی نەزم و ئاسایشی گشتی، چالاکی و پڕوپاگەندە لە دژی نیزام، کۆبوونەوە و ئاژاوەگێڕی لە دژی ئەمنییەتی ناوخۆیی و دەرەکی و هاوکاری لەگەڵ تۆڕە دژبەرەکان، کە سەرجەم سزای ٢ ساڵ و شەش مانگ بەندکردنی بەسەر ئەم چالاکە ژنەدا سەپاندووە کە لە دادگای پێداچوونەوە بە یەک پلە کەم کردنەوە، سزای ناوبراویان بۆ یەک ساڵ بەندکردن و شەش مانگ بەندکرانی هەڵپەسێردراوە، دوو ساڵ قەدەغەی چوونە دەرەوە لە وڵات، پووچەڵکردنەوەی پاسپۆرت و دانیشتن لەگەڵ ڕاوێژکاری یاسایی خۆڕایی بۆ ماوە ١١٠٠ کاتژمێر لە یەکێک لە فەرمانگە حکوومەتییەکانی پارێزگای ئیلام گۆڕیوە.


کەژاڵ وەتەنپوور خەڵکی گیەڵان سەر بە پارێزگای کرماشان لەم چەند ساڵەی دواییدا بەمەبەستی یارمەتیدانی ژنانی زیانلێکەوتوو و منداڵان بە خۆڕایی پەرژاوەتەوە سەر کاری ڕاوێژکاری و هەروەها چەندین بابەتی لە بڵاوکراوە لۆکاڵەکان لە ڕاستای بەخشینی زانیاری و ئاگا سازی یاسایی سەبارەت بە مافەکانی ژنان نووسیوە.


ئەم هاووڵاتییە لە ڕێکەوتی ٣٠ی خەرمانان لە بەردەم کتێبخانەی پارکی "کودک" لە شاری ئیلام، لە کاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵ لەلایەن چەند کەسێک لە هێزە حکوومەتییەکان"لباس شخصی" بە شێوەیەکی دڕندانە و توندوتیژانە دەستبەسەر کرا و بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی ئیلام گواسترابووەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە