ئیرەج ڕەشیدی، خەڵکی بۆکان سزای بەندکران و لێدانی قامچی بەسەردا سەپێندرا

ئیرەج ڕەشیدی، خەڵکی بۆکان کە لە ڕەوتی ڕاپەڕین و بەرخۆدانی جەماوەریی ئەم دواییە دەستبەسەرکرابوو، لەلایەن دادگای تاوانەکانی بۆکان سزای ٨ مانگ بەندکران و ٣٠ جار

٢٢ ڕێبەندان ٢٧٢٢، ١٣:١٥

 

هەنگاو: شەممە ٢٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢

ئیرەج ڕەشیدی، خەڵکی بۆکان کە لە ڕەوتی ڕاپەڕین و بەرخۆدانی جەماوەریی ئەم دواییە دەستبەسەرکرابوو، لەلایەن دادگای تاوانەکانی بۆکان سزای ٨ مانگ بەندکران و ٣٠ جار لێدانی قامچی بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئیرەج ڕەشیدی، لە پەیوەندی لەگەڵ خۆپیشاندان و ڕاپەڕینی جەماوەریی ئەم دواییەی شاری بۆکان، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی ئەم شارە بە سەرۆکایەتیی دادوەر"ئەمیر کشاوەرزی" سزای ٨ مانگ بەندکران و ٣٠ جار لێدانی قامچی بەسەردا سەپێندرا.

ئەم هاووڵاتییە تەمەن ٢٣ ساڵە، لە کاتێکدا کە ماوەی خزمەتی زۆرەملێی سەربای تێ دەپەڕاند، دەستبەسەرکراوە و سزای بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.

ئیرەج ڕەشیدی ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی خەرمانانی ٢٧٢٢، لە نزیک ماڵەکەیان لە شاری بۆکان، لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکراوە. ناوبراو دوای ١٠ ڕۆژ لێپرسینەوە بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی هەتا تەواوبوونی ماوەی دادگاییکردن بەشێوەیەکی کاتی ئازادکراوە.

ئەم هاووڵاتییە لەماوەی لێپرسینەوە و دەستبەسەرکرانیدا، لە مافی دەست ڕاگەیشتن بە پارێزەر و مافە سەرەتاییەکانی دیکەی هەر بەندکراوێک وەک مافی دیدار لەگەڵ بنەماڵە بێبەریبووە


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە