دەستبەسەرکران و ڕفاندنی ٧٦ هاووڵاتیی کورد لە مانگی فێبریوەری ٢٠٢٣ دا

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی فێبریوەری ٢٠٢٣، لانی کەم دەستبە

١٢ ڕەشەمە ٢٧٢٢، ١١:٣٤

 

هەنگاو: هەینی ١٢ی ڕەشەممەی ٢٧٢٢

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی فێبریوەری ٢٠٢٣، لانی کەم دەستبەسەرکران و ڕفاندنی ٧٦ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و مەدەنی لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانەوە کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە تۆمار کراوە.


بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ٧٣ هاووڵاتی بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هاوکاری حیزبە کوردستانییەکان و ٣ هاووڵاتی بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی لەلایەن ئەو ناوەندانەوە دەستبەسەر یان ڕفێندراون.


مانگی ڕابردوو لانی کەم یەک ژن، ٤ منداڵ و مێرمنداڵی ژێر ١٨ ساڵ، هەروەها ٢ خوێندکاری زانکۆ و یەک مامۆستای قوتابخانە لە کوردستان لەلایەن هێزە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ڕفێندراون.


زیاترین ژمارەی دەستبەسەر کرانەکان کە ٧٣ حاڵەت بووە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بووە. هەروەها زۆربەی دەستبەسەرکراوەکان کە ٤٨ حاڵەت بووە لە ماڵەکانی خۆیان دەستبەسەر کراون.


جێگای باسە کە لەم ٧٦ حاڵەتە هاووڵاتییەک دوای بانگ کران بۆ لقی جێبەجێکرانی سزاکانی دادگای شارەکەی خۆی دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی ئەو سزایەی کە بە سەریاندا سەپاوە دەستبەسەر کراوە.


جیاکردنەوە بە پێی تۆمەتەکان
چالاکی سیاسی: ٧٣ حاڵەت کە دەکاتە ٩٦٪ی کۆی حاڵەتەکان.
چالاکانی مەزهەبی: ٣ حاڵەت کە دەکاتە ٤٪ی کۆی حاڵەتەکان.

جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای کرماشان: ٦ حاڵەت
پارێزگای ئورمیە: ٢١ حاڵەت
پارێزگای سنە: ٢٥ حاڵەت
پارێزگای ئیلام: ٢٣ حاڵەت
شوێنەکانی دیکەی ئێران: ١ حاڵەت


ئەو ناوەندەی کە هاووڵاتییانی دەستبەسەر کردووە
ئیتلاعاتی سوپا: ٧٣ حاڵەت
جێبەجێکردنی سزاکان: ٣ حاڵەت


شوێنی دەستبەسەر کران
شەقام: ١٠ حاڵەت
ماڵەوە: ٤٨ حاڵەت
دادگا: ٣ حاڵەت
جادەی نێوان شارەکان: ٣ حاڵەت
شوێنی کار: ٧ حاڵەت
ئیدارەی ئیتلاعات: ٥ حاڵەت


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە