سەپاندنی سزای بەندکردن بەسەر سروور مەلایی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری سنە

سروور مەلایی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری سنە کە لە کاتی بەڕێوەچوونی چلەی ژینا ئەمینی دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دادگای تاوانەکان لەو ش

١٦ ڕەشەمە ٢٧٢٢، ١٥:٥٠


هەنگاو: سێشەممە، ١۶ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢

سروور مەلایی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری سنە کە لە کاتی بەڕێوەچوونی چلەی ژینا ئەمینی دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دادگای تاوانەکان لەو شارە سزای ٣ ساڵ و ۶ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ سروور مەلایی، چالاکی مەدەنی، مامۆستای قوتابخانە و خەڵکی شاری سنە، لەلایەن لقی ١ی دادگای تاوانەکان لەو شارە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "فاریابی"، لەسەر بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی چلەی ماتەمینی ژینا ئەمینی، سزای ٣ ساڵ و ۶ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپا.

ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی چوارشەممە، ٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢، لە کاتی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی چلەی ماتەمینی ژینا ئەمینی، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کراوە.

ناوبراو پاش نزیک بە دوو حەفتە لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە لە دەستبەسەرگەی سوپای پاسداران لە بارەگای شەهرامفەر، بە دانانی بارمتە تا کۆتاییی بەڕێوەچوونی دادگاییکردنەکەی ئازاد کراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە