شنۆ؛ ئەیووب ئاغڵیانی سزای ١٠ ساڵ بەندکران و لێدانی ٧٠ قامچی بەسەردا سەپا

ئەیووب ئاغڵیانی، لاوی خەڵکی شنۆ کە پاییزی ئەمساڵ و لە ڕەوتی شۆڕشی ژینادا دەستبەسەرکرابوو، لەلایەن دادگای تاوانەکان لە ئورمیە سزای یەک ساڵ و ٥ مانگ بەن

٢٥ ڕەشەمە ٢٧٢٢، ١٢:٤٨


هەنگاو؛ پێنجشەممە ٢٥ی ڕەشەممەی ٢٧٢٢

ئەیووب ئاغڵیانی، لاوی خەڵکی شنۆ کە پاییزی ئەمساڵ و لە ڕەوتی شۆڕشی ژینادا دەستبەسەرکرابوو، لەلایەن دادگای تاوانەکان لە ئورمیە سزای یەک ساڵ و ٥ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا. ناوبراو لە دۆسییەیەکی دیکەدا لەلایەن دادگای تاوانەکان لە شاری شنۆ سزای ١٠ ساڵ و ٦ مانگ بەندکران و ٧٠ جار لێدانی قامچی بەسەردا سەپێندراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ڕێبەندانی ٢٧٢٢، ئەیووب ئاغڵیانی لەلایەن لقی ١٠٦ی دادگای تاوانەکانی ٢ی ئورمیە بە تۆمەتی "تێکدانی کەرەستە گشتییەکان بەمەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی نیزام و تێکدانی نەزم و ئاسایشی گشتی" سزای یەک ساڵ و پێنج مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو.


ناوبراو پێشتر لە مانگی بەفرانباری ٢٧٢٢، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی ژمارە ٢ی شنۆ سزای ١٠ ساڵ و ٦ مانگ بەندکران و ٧٠ جار لێدانی قامچی بەسەردا سەپێندرابوو.


ئەمە لەکاتێکدایە، کە ئەیووب ئاغڵیانی لە دۆسییەیەی سێیەمیدا، ڕۆژی شەممە ٢٠ی ڕەشەممەی ٢٧٢٢، لەلایەن لقی ٣ی دادگای شۆڕشی ئورمییەوە بانگهێشت کراوە و سەبارەت بە تۆمەتی "تێکدانی نەزم و ئاسایشی گشتی" و "تێکدانی کەرستەی گشتی بەمەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی نیزام و ڕاپەڕینی چەکدارانە بەرانبەر حکومەتی ئیسلامی" (موحاڕەبە و ڕاپەڕینی چەکدارانە لەبەرانبەر حکومەتی ئیسلامی" دادگایی کراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە