ئازادکردنی سێ بەندکراوی سیاسیی خەڵکی پیرانشار لە بەندیخانەی نەغەدە

​بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی یەکشەممە، ٢٨ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢ (١٩ی مارسی ٢٠٢٣)، سێ بەندکراوی سیاسیی خەڵکی شاری پیرانشار بە

٢٩ ڕەشەمە ٢٧٢٢، ١١:١٩


هەنگاو: دووشەممە، ٢٩ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢

سێ بەندکراوی سیاسیی خەڵکی شاری پیرانشار بە ناوەکانی ئیسماعیل محەممەدپوور، خدر قادری ئازەر و نەجمەدین سوخەنوەر، کەوتنە بەر لێبوردەییی گشتی و لە بەندیخانەی حکوومەت لە نەغەدە ئازاد کراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی یەکشەممە، ٢٨ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢ (١٩ی مارسی ٢٠٢٣)، سێ بەندکراوی سیاسیی خەڵکی شاری پیرانشار بە ناوەکانی ئیسماعیل محەممەدپوور، تەمەن ۵٢ ساڵ، خدر قادریئازەر، تەمەن ٤٩ ساڵ و نەجمەدین سوخەنوەر، لە بەندیخانەی حکوومەت لە نەغەدە ئازاد کراون.

ئەو سێ بەندکراوە سیاسییە کوردە لە مانگی بەفرانباری ٢٧٢٠ لەلایەن دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی لە پیرانشار بە سەرۆکایەتیی دادەری "عەبدوڵڵا ئاقایی" و بە تۆمەتی "هاوکاریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران"، هەرکام سزای ۵ ساڵ بەندکردنیان بەسەردا سەپاوە.

ئیسماعیل محەممەدپوور و نەجمەدین سوخەنوەر، ڕۆژی یەکشەممە، ٢۵ی خەزەڵوەری ٢٧٢٠، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراون و لە مانگی سەرماوەزی هەمان ساڵدا بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کراون.


هەروەها خدر قادرئازەر لە مانگی خەزەڵوەری ٢٧٢٠ لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و لە سەرەتاکانی مانگی بەفرانباری هەمان ساڵ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی تا کاتی کۆتاییی دادگاییکردنەکەی ئازاد کراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە