ئازادیی پوویا ڕۆستەمی پوور بە دانانی بارمتەی قورس و دۆسیەسازیی "ئەمنییەتی" بە دژی ناوبراو

پوویا ڕۆستەمی پوور، ڕاهێنەری تۆپی پێی خەڵکی شاری سنە کە نزیک بە یەک مانگ لە دەستبەسەرگەی وەزارەتی ئیتلاعاتی حکوومەت لەو شارە دەستبەسەر کرابو

١٢ ڕەشەمە ٢٧٢٢، ٢١:٤٤


هەنگاو: هەینی، ١٢ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢

پوویا ڕۆستەمی پوور، ڕاهێنەری تۆپی پێی خەڵکی شاری سنە کە نزیک بە یەک مانگ لە دەستبەسەرگەی وەزارەتی ئیتلاعاتی حکوومەت لەو شارە دەستبەسەر کرابوو، بە "هەوڵی تێکدەرانەی ئەمنییەتی" تۆمەتبار کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ پوویا ڕۆستەمی پوور، ڕاهێنەری تۆپی پێی تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی شاری سنە، لە ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە "هەوڵدان بە دژی ئاسایشی نیشمانیی ئێران" تۆمەتبار کراوە.

هێزە حکوومەتییەکان پاش ڕفاندنی ئەو هاووڵاتییە، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵەکەی و کەلوپەل و کەرەستە تاکەکەسییەکانی ناوبراو وەک لاپتۆپ و... لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستیان بەسەردا گیراوە.


ئەو هاووڵاتییە کە خاوەن بڕوانامەی بواری بایۆشیمیی زانکۆی "ئازاد"ی شاری سنەیە، ڕۆژی سێشەممە، ٩ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢، بە دانانی بارمتەی ٢ ملیار تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە