برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکان

کۆڵبەرێکی خەڵکی سنە بە ناوی جەعفەر فاتیحی و خەڵکی شاری سنە، لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بووە

١٤ ڕەشەمە ٢٧٢٢، ٢١:٠٨


هەنگاو: یەکشەممە، ١٤ی ڕەشەمەی
٢٧٢٢

کۆڵبەرێکی خەڵکی سنە بە ناوی جەعفەر فاتیحی و خەڵکی شاری سنە، لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بووە و بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی شەممە، ١٣ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢ (٤ی مارسی ٢٠٢٣) کۆڵبەرێک بە ناوی جەعفەر فاتیحی، تەمەن ٤۵ ساڵ و خەڵکی گوندی کەرجۆ لە نزیکی شاری سنە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری "کەلەبەر"ی شاری نەوسوود بریندار بووە.

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوەکانی هەنگاو، ئەو کۆڵبەرە پاش ئەوەی کە بریندار بووە، بۆ نەخۆشخانەی "کەوسەر"ی شاری سنە گواستراوەتەوە.

شایانی باسە کە جەعفەر فاتێحی، خێزاندار و باوکی سێ منداڵە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە