بۆکان؛ زیاتر لە دوو مانگ ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی ڕفێندراو لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە

جەعفەر عەزیزی، خەڵکی بۆکان زیاتر لە دوو مانگە لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ڕفێندراوە و هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆ

١٠ ڕەشەمە ٢٧٢٢، ٠٩:٣٠


هەنگاو: چوارشەممە ١٠ی ڕەشەممەی ٢٧٢٢

جەعفەر عەزیزی، خەڵکی بۆکان زیاتر لە دوو مانگە لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ڕفێندراوە و هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخی تەندروستی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، چارەنووسی جەعفەر عەزیزی، تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی بۆکان، دوای تێپەڕینی ٢ مانگ لە ڕفاندنی لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە بە ناڕوونی ماوەتەوە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لەماوەی ڕفاندنییەوە هەتا ئێستا، ئەم هاووڵاتییە هیچ چەشنە پەیوەندییەکی بە بنەماڵەکەیەوە نەگرتووە و تەنانەت هیچ دڵنیایەک سەبارەت بە پارێزراوی گیانی ناوبراو بوونی نییە.

جەعفەر عەزیزی، ڕۆژی چوارشەممە ٧ی بەفرانباری ٢٧٢٢ (٢٨ی دیسەمبەری ٢٠٢٢)، لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە لە شاری بۆکان ڕفێندرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.

پێشینەی ناوەندە حکوومەتییەکان لە ئەشکەنجە و ڕفاندنی زۆرەملێ، نیگەرانی جددی بنەماڵەی ڕفێندراوان و دەستبەسەرکراوانی چەند مانگی ڕابردووی لێکەوتووەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە