بە تەقەی هێزە حکوومەتییەکان کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بریندار کرا

کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ بەناوی مەسعوود (نێو بانگ نادیار)، کەوتە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی حکوومەت لە سنووری ناو

١٦ ڕەشەمە ٢٧٢٢، ٢٢:٤٢


هەنگاو: سێشەممە ١٦ی ڕەشەممەی ٢٧٢٢

کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ بەناوی مەسعوود (نێو بانگ نادیار)، کەوتە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود  بە سەختی برینداربوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٦ی ڕەشەممەی ٢٧٢٢ (٧ی مارسی ٢٠٢٣) کۆڵبەرێک بەناوی مەسعود خەڵکی شاری جوانڕۆ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی چەکدارەکانی حکوومەت لە سنووری ناو سوود پێکرا و گوللە بەر ڕانی کەوت.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە چەکدارەکانی حکوومەت بە چەکی ساچمەیی تەقەیان لەم کۆڵبەرەی خەڵکی جوانڕۆ کردووە.

بەپشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٢ی زایینیدا، لانی کەم ٢٩٠ کۆڵبەر و کاسبکار بوونەتە قوربانی، کە ٤٦ حاڵەتییان گیانیان لەدەست داوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە