بەردەوامیی ناڕوونیی چارەنووسی عەلی پەرنۆ، بەندکراوی سیاسیی پێشووی خەڵکی گیەڵان

عەلی پەرنۆ، بەندکراوی سیاسیی پێشوو و خەڵکی شاری گیەڵان سەر بە پارێزگای کرماشان کە لە شاری تاران و لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ڕفێ.

١٠ خاکەلێوە ٢٧٢٣، ١٥:٥٠


هەنگاو: پێنجشەممە، ١٠ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣

عەلی پەرنۆ، بەندکراوی سیاسیی پێشوو و خەڵکی شاری گیەڵان سەر بە پارێزگای کرماشان کە لە شاری تاران و لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ڕفێندراوە، هێشتا لە بەندیخانەدایە و چارەنووسی ناڕوونە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ عەلی پەرنۆ، تەمەن ٥٧ ساڵ و خەڵکی شاری گیەڵان لە پارێزگای کرماشان کە زیاتر لە سێ حەفتەیە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ڕفێندراوە، هێشتا لە بەندیخانەی ناوەندە حکوومەتییەکاندایە و ناڕوونە.

هەنگاو پێشتر لە هەواڵی دیکەدا ڕایگەیاند: کەمێک دوای ڕفاندنی عەلی پەرنۆ لە شاری تاران، هێزەکانی حکوومەت هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ناوبراو لە شاری گیەڵان و سەرەڕای پشکنینی ماڵەکەی، دەستیان بەسەر کەلوپەلی تایبەتی ناوبراویشدا گرتووە.

ناوبراو لە ناوەڕاستی مانگی ڕەشەمەی ٢٧٢٢ و لە شاری تاران لەلایەن هێزە حکوومەتییە سەرکوتکەرەکانی کۆمار ئیسلامیی ئێرانەوە ڕفێندراوە و بۆ بەندیخانەی ئێڤین گواستراوەتەوە.

ئەو هاووڵاتییە لە سەرەتاکانی شۆڕشی گەلانی ئێران لە ساڵی ٢۶٧٨ (١٩٧٨ی زایینی) جارێکی دیکە بەهۆی چالاکییە سیاسییەکانییەوە دەستبەسەر کراوە و ماوەیەک لە بەندیخانەدا بووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە