دۆخی تەندروستیی فەردین ڕۆستەم‌نژاد، کە لە کاتی کۆڵبەری پێکراوە ناجێگیرە و بۆ نەشتەرگەری پێویستی به یارمەتیی ماڵی هەیە

فەردین ڕۆستەم‌نژاد، کۆڵبەری خەڵکی شاری پاوە کە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکوومەت پێکرا و بریندرا بوو، بەهۆی دەستکورتی و دا

١١ ڕەشەمە ٢٧٢٢، ١٦:١٠


هەنگاو: پێنجشەممە، ١١ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢

فەردین ڕۆستەم‌نژاد، کۆڵبەری خەڵکی شاری پاوە کە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکوومەت پێکرا و بریندرا بوو، بەهۆی دەستکورتی و دابین نەبوونی تێچووی نەشتەرگەرییەکەی، لە نەخۆشخانە لە کۆمادایە و هێشتا دۆخی تەندروستی و چارەنووسی ناڕوونە. بۆیە بنەماڵەکەی بۆ ڕزگاربوونی ناوبراو لەو دۆخە، ڕوو لە خەڵک داخوازیی یارمەتی دەکەن.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ فەردین ڕۆستەم‌نژاد، تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی شاری پاوە، کە خێزاندار و باوکی منداڵێکە، چەند ڕۆژێکە لە نەخۆشخانەی "تاڵقانی» شاری کرماشان لە کۆمادایە و بنەماڵەکەشی تاکوو ئێستا نەیانتوانیوە تێچووی نەشتەرگەرییەکەی دابین بکەن.

بەرپرسانی ئەو نەخۆشخانەیە بە بنەماڵەی ڕۆستەم‌نژادیان ڕاگەیاندووە کە بۆ نەشتەرگەریی کوڕەکەیان دەبێت بڕی ١٤٠ ملیۆن تمەنی ئێرانی بخەنە سەر هەژماری ئەو نەخۆشخانەیە.

هەنگاو وەک ئەرکێکی مرۆڤانە و لە ڕاستای ڕزگارکردنی گیانی ئەو کۆڵبەرە کە لە دۆخێکی مەترسیدایە، وەک ڕێچکەی هەمیشەییی خۆی داخوازیی ئەو بنەماڵە بە مەبەستی یارمەتیدان بۆ ڕزگارکردنی گیانی کوڕەکەیان، بڵاو دەکاتەوە.

بەیانی ڕۆژی دووشەممە، ٨ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢ (٢٧ی فێبریوەری ٢٠٢٣) فەردین ڕۆستەم‌نژاد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە سنووری "کەلەبەر"ی شاری نەوسوود سکی پێکرا و بەسەختی بریندار بوو.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە