دەستبەسەرکردنی ئارام ساعد مووچشی، چالاکی ژینگەپارێزیی خەڵکی سنە

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە بە ناوی ئارام ساعد مووچشی، چالاکی ژینگەپارێز و ئەندامی کۆمەڵەی کوردستانی سەوز، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکان

١٨ ڕەشەمە ٢٧٢٢، ٢١:٠٨


ەنگاو: پێنجەممە، ١٨ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە بە ناوی ئارام ساعد مووچشی، چالاکی ژینگەپارێز و ئەندامی کۆمەڵەی کوردستانی سەوز، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و چارەنووسی ناڕوونە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی دووشەممە، ١۵ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢ (۶ی مارسی ٢٠٢٣)، ئارام ساعد مووچشی، خەڵکی شاری سنە، چالاکی ژینگەپارێزی و ئەندامی کۆمەڵەی کوردستانی سەوز، لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات لەو شارە دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە پاش ئەوەی کە لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستبەسەر کراوە، بۆ دەستبەسەرگەی ئەو ناوەندە حکوومەتییە گواستراوەتەوە.


تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئارام ساعد مووچشی و هەروەها چارەنووسی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە