زیاتر لە ١٠٠ ڕۆژە چارەنووسی یوونس مەحموودی‌ئازەر، هاووڵاتیی ڕفێندراوی خەڵکی مەهاباد ناڕوونە

وێڕای تێپەڕبوونی ١٠٠ ڕۆژ لە ڕفاندنی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد بە ناوی یوونس مەحموودی‌ئازەر لە ناڕەزایەتییەکانی ڕاپەڕینی "ژ

١١ ڕەشەمە ٢٧٢٢، ٠٩:٢٤


هەنگاو: پێنجشەممە، ١١ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢

وێڕای تێپەڕبوونی ١٠٠ ڕۆژ لە ڕفاندنی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد بە ناوی یوونس مەحموودی‌ئازەر لە ناڕەزایەتییەکانی ڕاپەڕینی "ژن، ژیان، ئازادی" لەو شارە، هێشتا چارەنووسی ناڕوونە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ یوونس مەحموودی‌ئازەر، هاووڵاتیی تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی شاری مەهاباد، پاش ئەوەی کە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە ڕفێندراوە، دوای ١٠٠ ڕۆژ هێشتا چارەنووسی ناڕوونە و هیچ زانیارییەک لەسەر شوێن و بارودۆخی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییە.

یوونس مەحموودی‌ئازەر، خێزاندار و باوکی سێ منداڵە کە تاکوو ئێستا هیچ پەیوەندییەکی بە بنەماڵەکەیەوە نەگرتووە و لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری و بێبەش کراوە، ئەمەش بووەتە هۆی نیگەرانیی بنەماڵەکەی لەسەر بارودۆخ و بەتایبەت دۆخی تەندروستیی ناوبراو.

ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی یەکشەممە، ٢٩ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ (٢٠ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣)، هاوکات لەگەڵ سێ هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی ئەنوەر گۆران، ئاریان گۆران و کاوە عەزیزی ڕفێندراون و یوونس مەحموودی‌ئازەر بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە