سنە؛ ڕفاندنی چالاکێکی مافەکانی ژنان لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

سەهەن خوسرەوی، چالاکی بواری مافەکانی ژنان و خەڵکی شاری سنە لە ڕەوتی ناڕەزایەتیی چالاکانی ئەو شارە لەسەر هێرشە کیمیایی بۆ سەر قوتابخانەکان و قوت

١٧ ڕەشەمە ٢٧٢٢، ١٠:٠١


هەنگاو: چوارشەممە، ١٧ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢

سەهەن خوسرەوی، چالاکی بواری مافەکانی ژنان و خەڵکی شاری سنە لە ڕەوتی ناڕەزایەتیی چالاکانی ئەو شارە لەسەر هێرشە کیمیایی بۆ سەر قوتابخانەکان و قوتابییان، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە ڕفێندراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی سێشەممە، ١۶ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢ (٧ی مارسی ٢٠٢٣)، سەهەن خوسرەوی، چالاکی بواری مافەکانی ژنان و خەڵکی شاری سنە، لە کاتی ناڕەزایەتییەکان لەسەر هێرشی کیمیایی بۆ سەر قوتابخانەکان و قوتابییان، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە ڕفێندراوە.

ئەو هاووڵاتییە جیا لەوەی کە چالاکی مەدەنی و بواری مافەکانی ژنانە، دووکاندارە و لە شەقامی فیردەوسیی شاری سنە لە دووکانەکەی خۆی سەرقاڵی کارکردنە.

شایانی باسە کە هەر لە ڕەوتی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییەکاندا بەهادەین مەلەکی، مامۆستای خانەنشینکراوی خەڵکی شاری سنە، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە ڕفێندراوە.

ئەو هێزە حکوومەتییانە کۆمەڵێک لە مامۆستایان و هاووڵاتییانی دیکەی خەڵکی شاری سنە لە کۆبوونەوە ناڕازەیەتییەکانی ئەو شارە لەسەر هێرشی کیمیایی بۆ سەر قوتابخانەکان و قوتابییان، بە چەکی ساچمەیی داوەتە بە دەستڕێژ و تەقەیان لە خەڵک کردووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە