سێ برای خەڵکی سەقز نزیک بە دوو مانگە دەستبەسەر کراون و هێشتا چارەنووسیان ناڕوونە

سێ برای خەڵکی شاری سەقز بە ناوەکانی نیزام بەردەران، ئەرسەلان بەرادەران و عەتا بەرادەران نزیک بە دوو مانگە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە

٨ خاکەلێوە ٢٧٢٣، ١٣:١١


هەنگاو: سێشەممە، ٨ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢


سێ برای خەڵکی شاری سەقز بە ناوەکانی نیزام بەردەران، ئەرسەلان بەرادەران و عەتا بەرادەران نزیک بە دوو مانگە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کراون و هێشتا چارەنووسیان ناڕوونە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ سێ برای خەڵکی شاری سەقز بە ناوەکانی نیزام ئەرادەران، تەمەن ٤٣ ساڵ، ئەرسەلان بەرادەران، تەمەن ٣۵ و عەتا بەرادەران، تەمەن ٣١ ساڵ، سەرەڕای ئەوەی کە نزیک بە دوو مانگە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆمای ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون، هێشتا چارەنووسیان ناڕوونە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک لە بنەماڵەی بەرادەران، عەتا و ئەرسەلان لە بەندیخانەی حکوومەت لە سەقز و نیزام بەرادەران لە دەستبەسەرگەی وەزارەتی ئتیلاعاتی حکوومەت - لقی سنە ڕاگیراون.


ڕۆژی دووشەممە، ١٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢، هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو بنەماڵەیە لە گەڕەکی "کەریم‌ئاوا"ی شاری سەقز و ئەو سێ هاووڵاتییەیان ڕفاندووە.
شایانی باسە کە ئەو سێ برایە لە ماوەی دوو مانگی دەستبەسەربوونیاندا لە مافە سەرەتاییەکانی وەک دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزە بێبەری و بێبەش بوون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە