سەعید ئیقباڵی چالاکی مەدەنیی کورد لە بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج ئازاد کرا

سەعید ئیقباڵی، چالاکی مەدەنی و خەڵکی کرماشان، لەبەندیخانەی ڕەجایی شاری کەر

٢٢ ڕەشەمە ٢٧٢٢، ١٣:٥٩


هەنگاو؛ دووشەممە ٢٢ی ڕەشەممەی ٢٧٢٢

سەعید ئیقباڵی، چالاکی مەدەنی و خەڵکی کرماشان، لەبەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج ئازاد کرا و بڕیاری داخستنی دۆسیە نوێیەکی دەرکراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی ڕەشەممەی ٢٧٢٢ (١٢ی مارسی ٢٠٢٣) سەعید ئیقباڵی، چالاکی مەدەنی، کە کۆتایییەکانی سێیەمین ساڵی لە ماوەی سزای پێنج ساڵی بەندکرانەکەی تێ دەپەڕاند؛ بەر لێبوردنی گشتی کەوتوو و لە بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج ئازادکرا.

هەروەها دۆسیە نوێیەکەی ئەم چالاکە مەدەنییە کە لەماوەی بەندکرانی بەهۆی بانگهێشتی ناوبراو لە خەڵک بۆ ڕاگرتنی سزای سێدارە، لە دژی ناوبراو کرابووەوە، داخرا.


سەعید ئیقباڵی، چالاکی مەدەنی و خوێندکاری خەڵکی کرماشان، ڕێکەوتی ١٢ی ڕێبەندانی ٢٧١٨ (١ی فێبریوەری ٢٠١٨) لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە لە ماڵەکەی دەستبەسەر و بۆ بەندی ٢٠٩ی بەندیخانەی ئێڤین بەڕێ کرابوو. ناوبراو پاش دوو مانگ لە ڕێکەوتی ٢٢ی خاکەلێوەی ٢٧١٩بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.


ئەو چالاکی کوردە خەرمانانی ساڵی ٢٧١٩ لە لایەن لقی ٢٨ی دادگای شۆڕشی تارانەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر محەممەد مەقیسە، بە تۆمەتی " کۆبوونەوە و پیلان بە مەبەستی هەوڵدان دژی تەناهیی نەتەوەیی" حوکمەی ٥ ساڵ بەندکران و بە تۆمەتی " چالاکیی تەبلیغیی دژی نیزام" حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا. ئەو حوکمە ڕەشەمەی ٢٧١٩ لە لایەن لقی ٣٦ی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای تاران پەسند کرا.


سەعید ئیقباڵی ڕۆژی یەکشەممە ١١ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ (٣١ی مەی ٢٠٢٠)، پاش بانگ کران بۆ بەشی جێبەجێکردنی حوکمەکان لە دادسەرای ئێڤئن، دەستبەسەر و بۆ تێپەڕاندنی حوکمی پێنج ساڵ بەندکرانی، ڕەوانەی بەندیخانەی ئێڤین کرا.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە