سەپاندنی سزای بەندکردن بەسەر چوار چالاکی کرێکاری و ژینگەپارێزیی کورد

چوار چالاکی کرێکاری و ژینگەپارێزیی کورد و خەڵکی شاری شنۆ و نەغەدە بە ناوەکانی عەباس هاشمپوور، خەلیل مورادی، ئیبراهیم قارەمانی و بەهرام جەعفەری، ل

٢٧ ڕەشەمە ٢٧٢٢، ١٠:٤٩


هەنگاو: هەینی، ٢۶ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢

چوار چالاکی کرێکاری و ژینگەپارێزیی کورد و خەڵکی شاری شنۆ و نەغەدە بە ناوەکانی عەباس هاشمپوور، خەلیل مورادی، ئیبراهیم قارەمانی و بەهرام جەعفەری، لەلایەن دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی لە ئورمیە، هەر کامەیان سزای ٢ ساڵ بەندکردنیان بەسەردا سەپاوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی شەممە، ٢۶ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢ (١٧ی مارسی ٢٠٢٣)، لقی ٣ی دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی لە ئورمیە، بە تۆمەتی "هەوڵ بۆ تێکدانی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لە ڕێگەی ئەندامەتی گرووپە دژبەرەکانی شۆڕشی کۆماری ئیسلامی"، سزای دوو ساڵ بەندکردنی بەسەر چوار هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی عەباس هاشمپوور، خەلیل مورادی، ئیبراهیم قارەمانی و بەهرام جەعفەری، خەڵکی شارەکانی شنۆ و نەغەدەدا سەپاندووە.


لە بڕیاری ئەو سزایەدا ماوەی دەستبەسەرکردنی پێشتری ئەو چوار چالاکە هەژمار کراوە و ئەو ماوەیە لە سزاکەیان کەم کراوەتەوە و بەگشتی؛ ماوەی جێبەجێکردنی ئەو سزایە چوار ساڵە کە دوو ساڵی هەڵپساردنە.
پێشتریش لە ڕۆژی یەکشەممە، ٢١ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢دا دانیشتنی کۆتاییی دادگاییکردن و پێڕاگەیشتن بە دۆسیەی ئەو چوار چالاکە لە دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی لە ئورمیە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "نەجەفی" بەڕێوە چووە.


ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتریش تۆمەتی "هەوڵ بۆ تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی و یەکپارچەیی ئێران" وەک پێشڕەو و ڕێبەر و ڕێکخەری ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی شارەکانی شنۆ و نەغەدە بوون و تۆمەتی "پڕوپاگەندە بە دژی نیزامی کۆماری ئیسلامی" دراوەتە پاڵ ئەو چوار چالاکە کرێکاری و ژینگەپارێزە کوردە.


ئەم چوار کەسە لە ماوەی ناڕەزایەتییەکانی شۆڕشی ژینا و لە ڕۆژی پێنجشەممە، ٧ی ڕەزبەری ٢٧٢٢، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامی لە شارەکانی شنۆ و نەغەدە دەستبەسەر کراون و ماوەی زیاتر لە ٧٠ ڕۆژە لە دەستبەسەرگەی ناوەندە حکوومەتییەکاندان.


عەباس هاشمپوور، خەلیل مورادی، ئیبراهیم قارەمانی و بەهرام جەعفەری، ڕۆژی یەکشەممە، ١٣ی سەرماوەزی ٢٧٢٢، بە دانانی بارمتەی ۵٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی تا کاتی کۆتاییی بەڕێوەچوونی دادگاییکردنەکەیان لە بەندیخانە ئازاد کراون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە